یەکەمین کۆنفرانسی زانستی "سەرۆک مام جەلال" لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو
کوردستان 09:47 PM - 2025-10-03
راگەیاندنى زانکۆى سلێمانى
وێنەیەکى کۆنفرانسەکە
ئەمڕۆ 3ى10ى2025 لەیادی هەشت ساڵەی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال یەکەمین کۆنفرانسی زانستی "سەرۆک مام جەلال" لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونى سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و خانمى یەکەمى عیراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و نوێنەرى سەرۆککۆمارى عیراق و نوێنەرى سەرۆکوەزیرانى عیراق و جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عیراق د. موحسین مەندەلاوى و چەندین بەرپرس و کەسایەتى حکومى و حزبى و مامۆستایان و فەرمانبەران بەڕێوەچوو.
د.محەمەد سابیر: کۆبوونەوەمان بۆ نوێکردنەوەى پەیمانە لەگەڵ رەمزێکى نیشتمانی
سەرەتاى کۆنفرانسەکە د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بە ناوى دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانیەوە، بەخێرهاتنى میوانانى کرد و و سوپاسى ئامادەبوونى کردن و رایگەیاند: کۆنفرانسەکە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەى هەشتەمین ساڵیادى کۆچى دوایى سەرۆک مام جەلال، کۆبوونەوەى ئێمەش تەنها بۆ وەبیرهێنانەوەى کەسایەتییەکى مێژوویى نییە، بەڵکو نوێکردنەوەى پەیمانە لەگەڵ رەمزێکى نیشتمانیدا کە شوێنپەنجەى هەمیشەیى لە ویژدانى گەلەکەیدا دەمێنێتەوە و مام جەلال تەنها سەرکردەیەکى راگوزەر نەبوو، لە زەمەنێکى راگوزەردا، بەڵکو قوتابخانەیەک بوو، سازدانى یەکەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانستی "سەرۆک مام جەلال" لەم ساڵیادەدا بانگەوازێکە بۆ هەموو ناوەندە ئەکادیمیەکان وتوێژەران و رەخنەگران، بۆ ئەوەى لە ئەزموونە ناوازەکەیدا قوڵ ببینەوە و فکرى مرۆیى و سیاسەتەکەى زیندو بهێڵینەوە کە کۆکەرەوەى خەبات بوو.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: بەهۆی مام جەلالەوە زانکۆی سلێمانی ئێستای لێ بەرهەمهاتووە
پاشان وتارى زانکۆى سلێمانى و سەرجەم زانکۆ هاوبەشەکان لە لایەن پرۆفیسۆر د. کۆسار محەمەد سەرۆکى زانکۆى سلێمانى پێشکەشکرا و دواى بەخێرهاتنى میوانان رایگەیاند: شکۆمەندم بە ناو هێنانى کەسایەتییەکى مەزنى نەتەوەیى کورد مام جەلال تاڵەبانى، مرۆڤێک کە جێدەستى وەک مۆرێکى راستەقینە لەسەر رەوتى پێشکەوتنى کوردستان و عیراقەوە دیارە و زانکۆى دایک هەر لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە، وەک دامەزراوەیەکى زانستى و ئەکادیمى یەکێکە لەو شوێنگە کاریگەرانەى کە بەهۆى هەوڵ و تێکۆشانى مام جەلالەوە ئێستای لێ بەرهەم هاتووە.
پرۆفیسۆر د. کۆسار محەمەد ئاماژەی بەوەشدا: زانکۆى سلێمانى لەگەڵ ئەوەى دامەزراوەیەکى ئەکادیمییە، هاوکات لە مێژوویى نەتەوەیى کوردیشدا بەهۆى ئەو زوڵم و زەبرەى لەلایەن رژێمى بەعسەوە بەسەریدا سەپێنراوە، بووە بە سمبولى هێز و خۆڕاگرى و روناکبیرى بۆ خەڵکى هەرێمى کوردستان.
ئەوەشیخستەڕوو: لە کاتى بێبەرى کردنى زانکۆى سلێمانى لە شارى سلێمانى بەهۆى پاڵپشتییەکانى ئەم زاتە مەزنەوە، توانرا ساتە تاریکەکان تێپەرێنین و بەردەوامى پێبدرێت، مام جەلال وێڕاى ئەوەى لە کوردستان و عیراق و دونیا کاریزمایەکى سیاسى بەهێز بووە، ئەو چەشنى زانا و حەکیمێک برینەکانى کۆمەڵگاى کوردى دەوا کردووە.
سەرۆکى زانکۆى سلێمانى لەوتارەکەیدا باسیلەوەشکرد: کاتێک زانکۆى سلێمانى لە ساڵى 1981 دەرگاى بە رووى خوێندکاران و ستافى ئەکادیمى و فەرمانبەرانیدا داخرا، جەلال تاڵەبانى خەونى بوژانەوەى ئەم زانکۆیەى لە دڵى خۆیدا هەڵگرت و هەوڵى بەردەوامى پێدا، لە ساڵى 1991 لەگەڵ هەموو ئاڵۆزى و کێشمەکێشى سیاسى و ئاڵنگارییە ئابورییەکانى ئەو دەمە، مام جەلال وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکان تەواوى پشگیرى خۆى بۆ دووبارە کردنەوەى زانکۆى سلێمانى خستەگەڕ و دواجار خەونى گەڕانەوەى زانکۆى دایک بۆ شارى سلێمانى هێنایە دى و لە ساڵى 1992 جارێکى دیکە دەرگاى زانکۆى سلێمانى بەرووى زانست و زانستخوازاندا کرایەوە.
ئەوەشى راگەیاند: بە هەوڵ و پشگیریەکانى سەرۆک جەلال تاڵەبانى وایکرد، زانکۆیەکى کوردستانى بەکوالێتیە زانستییە بەردەوام بێت.
سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى کۆمار: مام جەلال بە حیکمەتەکانى ئاگرى ناکۆکیەکانى دەکوژاندەوە
د.کامیل دێلمى سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى کۆمار، رایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوینەتەوە تاوەکو یادى سەرۆک مام جەلال بکەینەوە، ئەو سەرۆکەى باوکێک و برایەک و پەناگەیەک بوو بۆ هەموو عیراقییەکان و ناکۆکییەکانى کەم دەکردەوە و بە حیکمەتەکانى ئاگرى ناکۆکیەکانى دەکوژاندەوە.
ئاماژەى بەوەشدا: مام جەلال قوتابخانەیەکى تەواوى لە بوارى سیاسى نیشتمانى بۆ جێهێشتین و باوەڕى بە گفتوگۆ و دانوستاند بوو.
کامیل دێلمى ئەوەشى راگەیاند: ئێمە متمانەمان هەیە، کە بەڕێز بافڵ تاڵەبانى رێگاى باوکى تەواو بکات، بە بەخشندەیى و بە خزمەتکردنى عیراق و هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتى کردنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان.
نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عیراق: هەموو لایەنە جیاوازەکانی عیراق رێزی مام جەلالیان دەگرت
پاشان وتارى سەرۆکوەزیرانى عیراق لە لایەن د.حازم موتەن راوێژکارى سەرۆکوەزیران پێشکەشکرا و رایگەیاند: مام جەلال سەرۆکى ناوازەى عیراقى نوێ بوو، لەهەموو ئەو وێستگانەی کاریکردووە سەرۆکێکی راستەقینەبوو، هەموو لایەنە جیاوازەکانی عیراق کە بۆچوونی جیاوازیان هەبوو رێزیان لێدەگرت، جێگەی متمانەى هەمووانبوو، کاتێک لایەنە ناکۆکەکان سەردانیان بکردایە بەو توانایەی هەیبوو رازیدەکردن و بەرازیبوونەوە دەرۆشتنەوە، یەکێکبوو لەو کەسانەی عیراقییەکان پشتیان پێدەبەست.
قوباد تاڵەبانی: مام جەلال پێیوابوو نابێت کەس لەسەروو یاساوەبێت
پاش پێشکەشکردنی راپۆرتێکی ڤیدیۆیی لەبارەی وێستگە جیاوازەکانی ژیانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: مام جەلال هەمیشە باوەڕی بە گەشەکردن و بەرەوپێشچوون هەبوو و پێیوابوو نابێ رازی بین بەو دەستکەوتەی بەدەستمانهێناوە، بەڵکو دەبێت پەرەی پێ بدەین.
وتیشی: ئێمە نەک هەر دەبێ پابەندی رێبازی مام جەلال بین بەڵکو وەک سەرۆک بافڵ وتی دەبێت بەرنامەی مام جەلال جێبەجێ بکەین.
ئاماژەى بەوەشدا: کاک بافڵ بە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دیدار و سەردانە بەردەوامەکانی رۆژانە دەیسەلمێنێت کە جێبەجێکاری بەرنامەی مام جەلالە
باسی لەئەوەشکرد: مام جەلال باوەڕی قوڵی بە ئازادی رادەربڕین و راگەیاندنی ئازاد هەبوو، بەڵام باوەڕیشی بە سەروەری یاسا هەبووە، وتویەتی نابێت هیچ کەس و لایەنێک لەسەرووی یاساوەبن
راشیگەیاند: ئەگەر مام ئەمڕۆ لەناوماندا بووایە، شانازی بە گەشەسەندنی سلێمانی و بە پێگە و دۆخی ئێستای یەکێتییەوە دەکرد بەڵام هاوکات رەخنەشی لێ دەگرتین کە بۆ کاری باشتر و زیاترمان نەکردوە
ئەوەشی خستەڕوو: مام جەلال نەیدەتوانی ئەو مام جەلالە بێت کە هەموومان شانازی پێوەدەکەین ئەگەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی لەگەڵدا نەبووایە
سەرکردە جیهانییەکان پەیامیان هەبوو
بەشێک لەسەرکردە سیاسی و حکومییەکان لەئاستی جیهاندا پەیامیان بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال نارد، لەناویاندا تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا رایگەیاند، خۆنەویستی و ویستی مام جەلال یارمەتیدەربوو بۆ ئاراستەکردنی عیراق لە بەشێک لەپڕ گێژاوترین کاتەکانیدا و کاروانەکەی بەردەوامە لە ئیلهام بۆ هیوا و خۆڕاگری.
ئەحمەد داود ئۆغلو سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا لەناو کۆنفڕانسەکەدا باسی لە گرنگی پێگە و رۆڵی مام جەلال کرد لە ناوچەکەدا.
توێژینەوەکان لەکتێبێکدا چاپکران
دامەزراوەی سەرۆک جالال تاڵەبانی و زانکۆی سلێمانی لەگەڵ چەند زانکۆیەکی دیکەدا ماوەی ساڵێکە خەریکی کۆکردنەوە و ئامادەکردنی توێژینەوەن بۆ ئەم کۆنفڕانسە، لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر د.محەممەد تاتانی سەرۆکی لیژنەى زانستی کۆنفڕانس رایگەیاند، دوای راوێژ و هەڵسەنگاندن و گرنگیدان بە چۆنیەتی نەک چەندێتی، بیست توێژینەوەی بەکوالێتیمان پەسەندکرد و لەکتێبێکی 390 لاپەڕەییدا چاپکردووە و لەدووەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی میوانەکان دەکرێت.
توێژەرەکان کە لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە بەشداربوون سوپاسنامەیان پێشکەشکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

