رێژهی لێبڕینی خانهنشینيی مووچهخۆرانی ههرێم زیاد كرا
کوردستان 11:25 AM - 2025-10-02
PUKMEDIA
پارەی 50 هەزار دیناری عیراقی
لەگەڵ دابەشکردنی
مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمدا، ژمارەیەکی زۆر لە مووچەخۆران بڕی
خانەنشینیان لە 7٪ەوە زیادکراوە بۆ 10٪، بەمەش ئەو مووچەخۆرانەی لێبڕینی
خانەنشینییەکەیان زیادیکردووە بڕی کۆی گشتی مووچەکەیان کەمیکردووە، وەزارەتی
دارایش لەو بارەیەوە رایگەیاندوە: "پێویستە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی
یاسای ژمارە 9ی خانەنشینی یەکگرتووی عیراق خانەنشینیان لێببڕدرێت کە 10٪یە،
هەرچەندە پێشتر بەپێی یاسای خانەنشینی هەرێم 7٪یان لێبڕدرابوو".
مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکەیان کەمیکردووە
لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 و7 بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێم بەراورد بە مانگەکانی رابردوو مووچەکەیان کەمیکردووە، چونکە رێژەی خانەنشینیان لە 7٪ەوە بووە بە 10٪، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق، خانەنشینیان لێدەبڕێت، ئەگەر مووچەخۆرێکی هەرێم مووچەکەی 500 هەزار مووچەی بنەڕەتی بێت، پێشتر 35 هەزار دیناری لێبڕدراوە، بەڵام بەپێی یاسا تازەکەی عیراق لێبڕینەوە بووە بە 50 هەزار، لەم روانگەیەشەوە مووچەخۆران مووچەکانیان کەمیکردووە، وەزارەتی دارایش لەو بارەیەوە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوەو ئاماژە بەوە دەکات: "دوای بەرکاربوونی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ( 9 ) ی ساڵی ( 2014 ) لە هەرێمی کوردستان بەپێی بریاری ژمارە ( 259 ) لە 3-7-2024 و سەپاندنی ڕێژەی ( 10٪ ) لێبڕینی خانەنشینی ( توقیفات التقاعدیە ) لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەمەش ڕێژەی ( 3٪ ) لێبڕینی خانەنشینی لە ڕێکەوتی ( 1-1-2014) تا ( 30-6-2024 ) وەکوو قەرز تۆمار دەکرێت لەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان کە بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەژمارە ( 19100 ) لە ڕێکەوتی ( 8-5-2025 ) کە ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد کراوە و تیایدا کۆنوسی لیژنەی کۆتایی لە ڕێکەوتی ( 9-3-2025 ) هاوپێچ کراوە ئەم لێبڕینەی سەپاندووە بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە ڕێکەوتی ( 1-6-2025 ) لێبڕینەکە لە مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
مووچەخۆرانی هەرێم 3٪ی خانەنشینی 10 ساڵی رابردوو دەگەڕێننەوە
مووچەخۆرانی هەرێم پێویستە بڕی 3٪ی خانەنشینی 10 ساڵی رابردوو بگەڕێننەوە، چونکە لەماوەی رابردوودا بەپێی یاسای خانەنشینی هەرێم خانەنشینیان لێبڕاوەو پێویستە لەماوەی سێ ساڵدا سەرجەم ئەو پارانە بگەڕێننەوە کە جیاوازییە لەنێوان یاسای خانەنشینی هەرێم و یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئەو لێبڕینە هیچ پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکوو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و خودی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕیارە جێبەجێ کراوە، لەمانگی شوباتەوە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەوڵیداوە ئەو لێبڕینە جێبەجێ بکات و بەماوەیەکی کورتیش پارەکە وەربگرێتەوە، بەڵام بەهەوڵی تیمەکانی وەزارەتمان ماوەی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە درێژ کرایەوەو چەند مانگێکیش جێبەجێکردنەکەی دواخرا، کە هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو لێبڕینەی کردبووە یەکێک لە مەرجەکانی ناردنی تەمویلی مووچە".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتیی دارایدا هاتووە: "چۆن جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق بۆتە هۆی سودمەندبوونی سەدان هەزار خانەنشین و فەرمانبەر کە لە داهاتودا بەم یاسایە خانەنشین دەبن، دەبێت ئەو پابەندیەش جێبەجێ بکرێت کە بریتییە لە دانەوەی ئەو جیاوازی لێبرینە کە لایەنێکی تری یاساکەیە، هەروەها ئەم لێبڕینی لە ( 3٪ )یە، کە مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان گل دەدرێتەوە، ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو سندوقی خانەنشینی یەکگرتووی حکومەتی فیدراڵەوە".
هەرچەندە ئەو لێبڕینە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشدا دەستیپێکردوەو لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 6 و7 هەزاران مووچەخۆری هەرێم 3٪ مووچەی بنەڕەتییان گەڕاندۆتەوە، بەڵام پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو ئەو لێبڕینە بۆ حکومەتی عیراق دەگەڕێتەوە نەک هەرێم.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی نەشاردۆتەوە کە: "جێبەجێکردنی ئەو لێبڕینی خانەنشینییە یەکێک بوو لە تێبینییەکانی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەرکاربونی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق و ناردنی تەمویلی مووچەی مانگانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.
هەر لەو بارەیەوە فەتحوڵا عومەر جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی پێشمەرگە بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەو پێشمەرگانەشی خانەنشین دەکرێن، بەپێی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینی یەکگرتووی عیراق خانەنشین دەکرێن، هەرچەندە بەگوێرەی مادەکانی ناو یاساکە ئەفسەرانی پیشمەرگە لەکاتی خانەنشینبونیاندا مووچەکانیان کەم دەکات".
مووچەخۆرانی هەرێم لە 3 ساڵدا قەرزی 10 ساڵ دەگەڕێننەوە
پێشتر مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007ی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین دەبون، بەڵام لەئێستادا کە مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێی بەغداوە مووچەکانیان بۆ دەنێردرێت، پێویستە کار بەو یاسایانە بکرێت کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ مووچەو خانەنشینبونی مووچەخۆران دەرکراون، لەکاتێکدا مووچەخۆرانی عیراق لە ساڵی 2014ەوە بەپێی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینیان لێدەبرێت، بەڵام لەهەرێمی کوردستان ماوەی دوو مانگە بەپێی ئەو یاسایە خانەنشینیان لێدەبڕدرێت و پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا سەرجەم ئەو قەرزانە بگەڕێننەوە کەلەماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەراورد بە مووچەخۆرانی عیراق خانەنشینیان لێبڕاوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

