كلێته‌كه‌ی مام جه‌لال
بیروڕا 11:04 AM - 2025-10-02
PUKMEDIA
د.ئەرسەلان بایز
هێشتا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و كاری حزبی وه‌كو پێویست بڵاونه‌بووبۆوه. تا ئه‌و ساڵانه‌ش كاره‌كه نهێنی بوو، جار جاره، تاك و ته‌را كادری حزبی به دێهاته‌كاندا ده‌گه‌ڕان. ژماره‌ی ئه‌ندامان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، به‌ڵام زۆر مولته‌زیم و دڵسۆزانه كاری خۆیان راده‌په‌ڕاند، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له قووتی منداڵه‌كانیشیان بووایه، ئابوونه‌ی مانگانه‌ی خۆیان ده‌دا و ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بوون. جار جاره‌ش به هۆی ئاشكرابوونی كادر و ئه‌ندامه‌كان، (مسلحة) ئۆتۆمبێلی پۆلیس هه‌وڵی گرتنی ده‌دان. من خۆم ئه‌و ساته ته‌مه‌نم (12-14) ساڵان بوو، چه‌ند جارێك به چاوی خۆم بینیم له ناحیه‌ی دیبه‌گه هه‌وڵی گرتنی (ئه‌حمه‌د مه‌حمود)یان ده‌دا، كه ئه‌وسا لێپرسراوی حزبیی ناوچه‌كه بوو، به‌ڵام نه‌ده‌گیرا و ده‌رباز ده‌بوو. ژماره‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی (پارتی دیموكراتی كوردستان) له چاو حزبی شیوعی زۆر كه‌متر بوو. باره‌گای پارتی له دیبه‌گه، نیمچه چۆڵ و باره‌گای حزبی شیوعی جمه‌ی ده‌هات. ئه‌گه‌رچی تازه هه‌ڵچوو بووم، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ خزمایه‌تی سه‌ردانی باره‌گای پارتیم ده‌كرد. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له به‌رنامه و كار و ئایینده‌ی ئه‌و حزبه بزانم. هه‌ر هێنده‌مان گوێ لێ ده‌بوو ده‌یانوت: مافی گه‌لی كورد وه‌رده‌گرین.
رۆژێك چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی (قوة السیار) هێزی گه‌ڕۆكی پۆلیس، هاتنه دیبه‌گه بۆ گرتنی چه‌ند ئه‌ندامێكی پارتی. ئه‌وانه‌ی گومانیان له خۆیان هه‌بوو، شارۆچكه‌كه‌یان جێهێشت و روویان كرده زورگ و ته‌لانه‌كانی پشتی دیبه‌گه. یه‌كێك له‌وانه‌ی رایان كردبوو، مامۆستای زمانی كوردی ئێمه بوو. ئێمه‌ش وه‌ك منداڵ و قوتابی، هه‌ر له‌گه‌ڵ بیستنی راكردنی مامۆستاكه‌مان، بۆ سۆراغی ئه‌و روومان كرده زورگ و ته‌لانه‌كان و هه‌ر چۆنێك بوو دۆزیمانه‌وه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تری فه‌رمانبه‌ر و جووتیار له سێبه‌ری تاشه‌به‌ردێك دانیشتبوون. كاتێك چاوی به ئێمه كه‌وت، یه‌كسه‌ر به‌ره‌و روومان هات و پرسی ئه‌وه بۆچی هاتوون، به دوای چیدا ده‌گه‌ڕێن؟ ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا وتمان: بۆ سۆراغی به‌ڕێزتان و خۆشه‌ویستیی ئێوه. به‌ڕاستی زۆر دڵخۆش بوو. ئیتر دانیشتین. سه‌یرمان كرد كیسه‌یه‌كی نایلۆنی به‌ده‌سته‌وه بوو. ئێمه‌ش لێمان پرسی: ئه‌و نایلۆنه چی تێدایه، ئاوا به گرنگی هه‌ڵتگرتووه؟ وتی: له ترسی ئه‌م وێنانه‌ی ناو ئه‌و نایلۆنه رامان كردووه. كاتێ سه‌یرمان كرد ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی كه‌سانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ی تێدابوو. یه‌كێك له وێنه‌كان. پێشمه‌رگه‌یه‌ك جلێكی خاكی له‌به‌ر. پوزه‌وانه (به‌له‌ك پێچ)ێكی به گوڵینگ و پێڵاوێكی لاستیك له‌پێ. دوو ره‌ختی بڕنوو له كه‌مه‌ر. تفه‌نگێك له شان. كڵاوێكی به گوڵینگ له‌سه‌ر (كلێته). به‌ڕاستی وێنه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو، چونكه ئێمه‌ی گه‌رمیانی پێشتر ئه‌و به‌له‌ك پێچ و كلێتانه‌مان نه‌دیبوو. له‌نێو ئه‌و هه‌موو وێنانه پرسیم ئه‌مه كێیه؟ وتی: ناوی (مام جه‌لال)ه و یه‌كێكه له فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كان. ئیتر له‌و رۆژه‌وه كلێته‌كه‌ی مام جه‌لال له‌لام بوو به هێما، بوو به نه‌قشی سه‌ر به‌رد له دڵم. دواتریش كاتێك فامم كرد، رێبازی سیاسیی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌م كرده رێگای ژیانی خۆم.
هه‌زاران سڵاو له گیانی ئه‌و مرۆڤه، كه جارێكی تر نموونه‌ی له‌وجۆره توانایه دروستنابێته‌وه و وێنه‌ی نییه، كه‌سێكی تریش به‌و توانایه چاو به دنیا هه‌ڵناهێنێ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

