یاسای لێبوردنی گشتی زیاتر لە نۆ هەزار کەس ئازاددەکات
عیراق 10:30 AM - 2025-10-02
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی داد
وەزارەتی دادی عیراق لە دوای جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی لە بەغدا و پارێزگاکانی
دیکەی عیراق ئازادکردنی نۆ هەزار و 410 زیندانی رادەگەیەنێت.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە، ئاماژەی بەوە کردووە: "ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە بە یاسای لێبوردنی
گشتی ئازادکراون و دەیانگرێتەوە لە دوای جێبەجێکردنیەوە گەیشتووەتە 9 هەزار و 410
زیندانی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی عیراق، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی
یاساکە و بەدیهێنانی دادپەروەری".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەم رێوشوێنە لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خالد شوانی وەزیری داد دێت، بۆ ئاسانکاری و خێراکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی
یاسای لێبوردنی گشتی، دوای تەواوکردنی سەرجەم مەرجە یاساییە پێویستەکان و دەرکردنی
بڕیاری کۆتایی دادوەری".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: "پرۆسەی ئازادکردنەکە
دەرئەنجامی ئەو هەوڵە ناوازەیەیە کە لەلایەن دەزگای چاکسازیی عیراقی
و لیژنە یاساییە پەیوەندیدارەکانەوە ئەنجامدراون، بە هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ ئەنجومەنی
باڵای دادوەری، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی وردی بڕیارە دادوەرییەکان، بەپێی بڕگەکانی
یاسای لێبوردنی گشتی، کە لەلایەن دادگا پەیوەندیدارەوە دەردەچن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

