ئەنجومەنی وەزیران داوای رێككەوتنی هاوبەش لەسەر داهاتی نانەوتی دەكات
کوردستان 08:30 PM - 2025-10-01
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
ئەمڕۆ 1ی ئۆكتۆبەری 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و پشتیوانی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و داوای لە حكومەتی فیدراڵ كرد، هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەكلایی بكرێتەوە و رێككەوتنێكی هاوبەشی لەبارەوە بكرێت.
لە بڕگەی یەكەمدا، راپۆرتێكی تایبەت بە بارودۆخی داراییی نوێی هەرێم لەڕووی داهات و خەرجییەكان بە زانیاری و ژمارەی ورد خرایەڕوو كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئامادە كرابوو، لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە درا كە دوای رێككەوتنی سێقۆڵیی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، بارودۆخێكی داراییی نوێ لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ هاتووەتە ئاراوە كە پێویست بە پێداچوونەوە و خۆڕێكخستنەوە دەكات.
لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە كە لە رۆژی 27ی ئەیلوولی 2025 ەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و لە چەند رۆژی رابردوو، بە تێكڕایی رۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوت، لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە، رادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی سۆمۆ كراوە و لە بازاڕی جیهانی فرۆشراوە و داهاتەكەی گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی فیدڕاڵ و هیوای خواست كە حكومەتی فیدڕاڵیش بەردەوام بێت لەسەر جێبەجێكردنی پابەندیی خەرجكردنی مووچە و شایستەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 و مانگەكانی تر، وەك ناوچەكانی دیكەی عیراق.
سەبارەت بە بابەتی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دووپاتكردنەوەی پابەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هاوبەشی پێكردنی داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدراڵ، لە هەمان كاتدا جەخت دەكاتەوە لە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پشتبەستن بە هەردوو ماددەی 29 لە یاسای بەڕێوەبردنی داراییی فیدڕاڵی ژمارە 6 ساڵی 2019 و ماددەی 21/دووەم لە یاسای بودجەی فیدڕاڵ كە بە دەقی یاسایی روون و ئاشكرا، بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتە نانەوتییەكان دیاری كردووە.
سەرەڕای جەختكردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر گرنگی رەچاوكردنی ئەوەی كە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هەرێم خەرج نەكردووە بۆ خەرجییەكانی بەكاربردن و وەبەرهێنانی هەرێم سەرەڕای هەبوونی تەرخانكراوی پێویست لە ناو خشتەكانی یاسای بودجەی فیدڕاڵ كە ساڵانە زیاتر لە 4 ترلیۆن دینارە، بۆیە ناچار هەرێمی كوردستان لە داهاتی ناوخۆی خۆی، ئەم خەرجییانەی ئەنجام داوە لە دوای داشكاندنی مانگانەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی، وردەكاریی خەرجی و داهاتی هەرێمیش بە شێوەیەكی روون و ئاشكرا، لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، مانگانە بۆ وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ نێردراوە و لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵ و هەرێمیش لە سەرەتای ساڵی 2023 ەوە بە بەردەوامی وردبینی بۆ كراوە.
ئەنجومەنی وەزیران داواكارە لە حكومەتی فیدڕاڵ كە وەفدی دانوستانكاری هەردوو حكومەت، لە ژێر سەرپەرشتیی لیژنەی وەزاریی پێكهاتوو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، بەردەوامی بە كۆبوونەوەكانیان بدەن بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی هاوبەش تا لە نزیكترین دەرفەتدا، هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەكلایی بكرێتەوە و ئیتر هیچ پاساو و بەربەستێك، نەكرێتە بیانوو بۆ كێشەی مووچە.
هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران دەنگی بە پێشنیارێكی وەزارەتی داد بۆ هەڵوەشاندنەوەی كاركردن بە بڕیارێكی پێشووی ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستاندا، چونكە بڕگەكانی لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە 1ی ساڵی 2021 ناگونجێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

