riklam

ژمارەی گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەی فلیپین زیاد دەکات

جیهان 09:59 AM - 2025-10-01
دیمەنی دوای بوومەلەرزەکە DFP

دیمەنی دوای بوومەلەرزەکە

جیهانى

ژمارەی گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەی فلیپین بۆ زیاتر لە 69 کەس بەرزبووەوە، جگە لەوەی دەیان کەسی دیکەش برینداربوون و بینا و رێگاوبانەکان زیانیان بەرکەوت.

ئەمڕۆ 1ی10ی2025 دەسەڵاتدارانی فلیپین رایانگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیکەی 69 کەس بەرزبووەتەوە.

هاوکات بێرناردۆ رافایلیتۆ ئەلیخاندرۆ جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگری شارستانی رایگەیاند: زۆربەی گیانلەدەستدانەکان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەوە بووە.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 30ی9ی2025 لە پارێزگای سیبوی ناوەڕاستی ویلایەتی سیبو و پارێزگاکانی دەورووبەری بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلەی رێختەر روویدا کە بەهۆیەوە زیاتر لە 140 کەس برینداربوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket