دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: رێباز فاوندەیشن لەخزمەتەکانی بۆ کەرتی پەروەردە بەردەوامە
کوردستان 11:25 AM - 2025-09-30
PUKMEDIA
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
دامەزراوەی رێباز فاوندەیشن بینای خوێندنگایەکی تەواونەکراوی لەشاری هەولێر تەواوکرد و لەبارەیەوە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: "ئێمە لە خزمەتەکانمان بەردەوام دەبین لە سەرتاسەری کوردستان".
لەکارە خێرخوازییەکانی خۆمان بەردەوام دەبین
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " ئێمە وەک رێباز فاوندەیشن ئەو شانازیەمان
پێبەخشرا خزمەتی ئەم شارە بکەین، هەستاین بە تەواوکردنی بینای خوێندنگایەک لە شاری
هەولێر کە ئەم پرۆژەیەش لە ساڵی 2014 ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانرا تەواو
بکرێت، ئێمە تەواومان کرد، سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین هاوکارمان بون
و لەکارە خێرخوازییەکانی خۆمان بەردەوام دەبین".
ئەوەشی راگەیاند: "وەک دامەزراوەی رێباز فاوندەیشن لە سەرتاسەری
کوردستان خزمەت دەکەین بەتایبەت لە بواری تەندروستی و پەروەردە و لەشارە جیاجیاکان
پرۆژەی زۆرمان ئەنجامداوە".
بینای زیاتر بۆ ناوەندەی خوێندن پێویستە
هەر لەو بارەیەوە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "لە کابینەی ٩ی حکومەتی هەرێم هەتا ئێستا 242 خوێندنگا دروستکراوەو 30 خویندنگای تر لەژێر کارکردندان، کە بەکۆی گشتی 4441 ژوری خوێندن لەم کابینەیەدا دروست کراوە کە شوێن بۆ 110 هەزار خوێندکاری نوێ ئامادە کراوە، هاوکات هەزار قوتابخانەش نۆژەنکراوەتەوەو لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بەشێک لە خوێندنگاکان دوو دەوامی و سێ دەوامین و پێویستمان بە بینای زیاترە".
یەکێتی داوای شەراکەتی راستەقینە دەکات
دواتر لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێراندا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی
کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ وتی: "وەک یەکێتی سورین لەسەر
ئەوەی بەزوترین کات کابینەی 10 پێکبهێنرێت و لەگەڵ پارتی دور نین لەیەکەوە تەنها
چەن رایەکی جیاواز هەیە، بەڵام پێویستە یەک ریز و یەک دەنگ بین بۆ ئەوەی لەبەغدا
مافە دەستورییەکانمان بەدەست بهێنین، یەکێتی بۆ ئەم قۆناغە داوای شەراکەتێکی
راستەقینە دەکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

