riklam

بەنداوێک دانیشتووانی سودان لە مەرگ نزیک دەکاتەوە

جیهان 02:47 PM - 2025-09-29
سودان، لافاو القدس العربي

سودان، لافاو

لافاو

وەزارەتی ئاودێری سودان هۆشداری بەپەلە دەداتە دانیشتووانی وڵاتەکە کەناراوەکانی نیل چۆڵ بکەن بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی کردنەوەی ئاوی بەنداوە گەورەکەی ئیسیۆپیا.

وەزارەتی ئاودێری سودان لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا ئاماژەی بەوەکردووە: پێویستە بەپەلە دانیشتووانی کەناراوەکانی نیل و ویلایەتەکانی خەرتووم تا سنار و نیلی سپی ناوچەکانیان چۆڵبکەن و ئاژەڵ و کەلوپەل و شتومەکی خۆیان کۆبکەنەوە و روو لە گرد و شوێنە بەرزەکان بکەن بۆ ئەوەی لەئەگەری دروستبوونی لافاوێکی گەورە پارێزراوبن.

هەر لەوبارەیەوە دکتۆر عەباس شەراقی، پڕۆفیسۆری سەرچاوە ئاوییەکان لە زانکۆی قاهیرە رایگەیاندووە: بۆ یەکەم جار لەمێژووی خۆیدا ئاستی روباری نیل گەیشتووەتە 750 ملیۆن مەتر سێجا و ئەمەش بەهۆی خۆبەگەورەزانینی کاربەدەستانی ئیسیۆپیا و کارانەبوونی تۆڕباینەکانی بەنداوی نەهزەوەیە.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت چەند رۆژێک پێش ئێستا، ئابی ئەحمەد، سەرۆکوەزیرانی ئیسیۆپیا لە کاتی بۆنەی یادکردنەوەی کردنەوەی بەنداوەکە لەبەردەم راگەیاندنەکاندا  بڕیاریدا چوار دەروازەی بەنداوەکە پێکەوە بکاتەوە، بۆ ئەوەی دیمەنێکی جوان لەبەردەم کامێراکاندا دروستبکات، بەڵام ئەو کردارە خەریکە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دروست دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket