ناوەندێكی توێژینەوەی بەریتانی لە كۆچی گەنجانی پشدەر دەكۆڵێتەوە
کوردستان 04:32 PM - 2025-09-28
ناوەندی توێژینەوەی ئینۆڤەیت ـ ی بەریتانی
كۆچی گەنجان
ناوەندی توێژینەوەی ئینۆڤەیت ـ ی بەریتانی، لە نوێترین توێژینەوەیدا لە كۆچی گەنجانی پشدەر و بیتۆێن بۆ ئەوروپا و بەتایبەت بەریتانیای كۆڵیوەتەوە و سنوورداركردنی ئەو شەپۆلە كۆچە بە ئەركێكی هەمەلایەنەی حكومی و میللی لێكدەداتەوە، چالاكوانێكیش ئاماژە بەوەدەكات دیاردەی چاولێكەریی و قاچاخچیيەتی بە مرۆڤ سەرچاوەی زیادبوونی كۆچكردنن.
دیاردەی كۆچكردن لە پشدەرەوە بۆ بەریتانیا بووەتە مایەی سەرنجی پسپۆڕانی كۆچ و دەزگا حكومییەكانی بەریتانیا، بۆ تێگەیشتن لە وردەكاری ئەم پڕۆسەیە كە لە ساڵانی نەوەدەكانەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە، ناوەندی توێژینەوەی ئینۆڤەیت iNNOV8 توێژینەوەیەكی ئەنجامداوە و بەرتوێژان كەسوكاری كۆچبەرەكانن، كە بە وردی لەبارەی هۆكارەكانی پشت ئەم كۆچكردنەیان كۆڵیوەتەوە.
توێژینەوەكە بەدواداچوون دەكات بۆ كۆچ لە ناوچەكانی پشدەر، رانیە، قەڵادزێ و دەوروبەری بۆ ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا، كە لە ساڵانی نەوەدەكانەوە دەستیپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، ئەم توێژینەوەیە كە نزیك بە دوو هەزار وشەیە، ئاماژەی بە هۆكارەكانی كۆچ لەو ناوچەیەداوە، لەوانە نەبوونی هەلی كار و ئابوورییەكی ناوخۆی سەقامگیر، كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی، فشار و پێشبینییە ئەرێنییەكانی كۆمەڵگا بۆ كۆچكردن و پشگیرییكردن بۆ كۆچ لە ناوخۆ و لە پەنابەرانی بەریتانیاشەوە هۆكار و هاندەری پشت كۆچكردنن.
ئەوەشخراوەتەڕوو: پەنابەری زۆری ناوچەی پشدەر لە بەریتانیا هەن و بەهۆی پتەوی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، هاوكاری پەنابەرە تازە رۆشتووەكان بۆ بەریتانیا دەكەن، لە دابینكردنی هەلی كار و شوێنی مانەوە.
لەبەشێكی دیكەی توێژینەوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، كە بڕیاری كۆچكردنی خەڵكی ئەو دەڤەرە لە ناو خێزانەكانیانەوە دەدرێت و پارە بۆ گەشتكردن تەرخان دەكرێت، قاچاخچییەكان و رێگاكان هەڵدەبژێرن و بەشانازییەوە دەنێردرێت بۆ ئەو كۆچە، هەواڵی رۆشتنی ئەو كۆچبەرە نوێیە بۆ وڵاتی میواندار، واتە بەریتانیا، زۆرجار لە ماڵەوە بە خۆشییەوە پێشوازی لێدەكرێت و بۆ ماوەیەك دەبێتە باسی شارۆچكەكە.
هەر لە توێژینەوەكەدا ئەوە باسكراوە: كۆچكردن بۆ هەر كەسێك تێچووەكەی 16 هەزار بۆ 20 هەزار دۆلارە، زۆرجار لە رێگەی فرۆشتنی زەوی، ئۆتۆمبێل، یان زێڕەوە پارەی بۆ دابیندەكرێت، لە كاتێكدا كۆچبەران لە بەریتانیا كارێكی كەم مووچە دەدۆزنەوە، بەڵام پێگەیەك بەدەست دەهێنن و سەقامگیری بۆ خێزانەكان دەڕەخسێنن لە ماڵەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە: بەهۆی كۆچكردنەوە ئەو ناوچانە گەنجی لێ كەمبووەتەوە و گەشەسەندنی ناوخۆیی تێكداوە و بەها كۆمەڵایەتییەكان گۆڕاون، بەجۆرێك كۆچكردن جێگەی خوێندنی باڵای گرتووەتەوە وەك پێوەرێك بۆ سەركەوتن.
لە توێژینەوەكەدا ئەوە ئاشكراكراوە: هاوكاری دوولایەنەی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان پێویستە بۆ چارەسەركردنی هۆكارە بنەڕەتییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

