riklam

وردەکارى پلانى ئاگربەست لە غەززە

جیهان 09:14 AM - 2025-09-28
کەرتى غەززە وکالة سبأ

کەرتى غەززە

فەڵەستین جیهانى

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەمڕۆ یەکشەممە وردەکارییەکانی پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاى بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئاشکرا کرد، کە بریتییە لە جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی لە کەرتی غەززە، چەکداماڵینی حەماس و هێشتنەوەی دەرگای کراوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، پلانە 21 خاڵیەکە بریتییە لە چەکداماڵینی حەماس و دامەزراندنی هێزێکی ئەمنی نێودەوڵەتی و "پلانی گەشەپێدانی ترامپ" بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە، بەڵام رەنگە ئیسرائیل هەندێک لە بڕگەکانی رەتبکاتەوە.

رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، پلانی ئیدارەی ترەمپ بۆ راگرتنی شەڕی غەززە بە راگرتنی دەستبەجێی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ئازادکردنی هەر 20 بارمتە لە ماوەی 48 سەعات و گەڕانەوەی تەرمی زیاتر لە 20 ئیسرائیلی دەستپێدەکات کە پێدەچێت کوژراوبن.

بەگوێرەی ئەو پلانە کە لەلایەن واشنتۆن پۆستەوە دەستکەوتووە، پشتڕاست کراوەتەوە، سەرجەم چەکەکانی هێرشی حەماس لەناو دەچن، لێبوردنیش بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە پەیوەندی بە "پرۆسەی ئاشتی"ەوە دەکەن، هەروەها گەشتکردن بۆ وڵاتانی دیکە، واتا کارئاسانی بۆ ئەو ئەندامانەی حەماس دەکرێت کە دەیانەوێت غەززە بەجێبهێڵن.

بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، پلانە 21 بڕگەییەکە جێبەجێ دەکرێن، جگە لە ئاگربەستی سەرەتایی و ئازادکردنی بارمتەکان و زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان.

لە پلانەکەدا هاتووە کە دانیشتووانی غەززە ناچار ناکرێن بچنە دەرەوە، هەرکەسێک دەربچێت مافی گەڕانەوەی دەبێت، بەڵام باس لەوە ناکات کە ئەم دانیشتووانە لە کوێ نیشتەجێ دەبن لە کاتی جێبەجێکردنی پلانی ترەمپ بۆ گەشەپێدانی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە.

هەروەها مەرجی ئەوە هەیە کە "دوای ئازادکردنی سەرجەم زیندانییەکان، ئیسرائیل 250 زیندانی ئازاد دەکات کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، ئەمە جگە لەوەی 1700 دانیشتووی غەززە کە لە دوای 7ی ئۆکتۆبەر دەستگیرکرابوون ئازاددەکرێن، هاوکات ئیسرائیل تەرمی 15 دانیشتووی غەززە ئازاد دەکات بۆ هەر تەرمی زیندانییەکی ئیسرائیلی کە ئازاد دەکرێت".

لە پێشنیازەکاندا هاتووە کە "لەکاتی قبوڵکردنی ئەم رێککەوتنە، دەستبەجێ هاوکاری تەواو دەنێردرێت بۆ کەرتی غەززە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی (ئاو، کارەبا، و پاکوخاوێنی)، نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانە و نانەواخانەکان، هەروەها هاتنە ژوورەوەی کەرەستەی پێویست بۆ لابردنی داروپەردو و کردنەوەی رێگاوبانەکان"، بەڵام پلانەکە باس لەوە ناکات کە کێ ئەم کارە ئەنجام دەدات و لە پێشنیازەکاندا هاتووە کە "یارمەتییەکان بەبێ دەستێوەردانی هیچ لایەنێک، لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانییەوە، هەروەها دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە هیچ لایەنێکەوە نییە، دەگەیەنرێن و دابەش دەکرێن".

هەروەها پلانەکە وایە کە  "حکومەتێکی راگوزەر" لە فەلەستین دابمەزرێت هەروەها شارەزایانی نێودەوڵەتی" بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکانی رۆژانە لە غەززە هەبێت.

ئەم حکومەتە لەلایەن "دەزگایەکی نوێی نێودەوڵەتی"ەوە سەرپەرشتی بکرێت کە ئەمریکا بە راوێژ لەگەڵ وڵاتانی دیکە دایمەزراندووە، لە هەمان کاتدا دەسەڵاتی فەلەستین لە کەناری ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت لە چاکسازییە ناوخۆییەکانی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا شایستەی بەڕێوەبردنی غەززە بێت.

هەروەها ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان کار لەسەر دامەزراندنی هێزێکی کاتیی سەقامگیری نێودەوڵەتی دەکات، بۆ جێبەجێکردنی دەستبەجێ ئەرکەکانی و چاودێریکردنی دۆخی ئەمنی غەززە لە هەمان کاتدا مەشقپێکردنی هێزە فەلەستینییەکان، سوپای ئیسرائیل وردە وردە ئەو ناوچانەی لە غەززە داگیری کردووە رادەست دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا "هانی گفتوگۆی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دەدات بۆ گەیشتن بە دیدێکی سیاسی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و خۆشگوزەرانی".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket