بڕ‌یارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی: به‌ناردنی نه‌وت و داهات بیانوی نه‌ناردنی مووچه‌ی بڕدرا
کوردستان 02:12 PM - 2025-09-27
PUKMEDIA
کاروان یاروەیس بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول وه‌رده‌گرن، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌تا ئێستا مووچه‌ی مانگی ته‌مووزیان وه‌رنه‌گرتووه، بڕ‌یارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراقیش ده‌ڵێت: هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی مووچه، له‌لایه‌ن عیراقه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی9ی2025، بڕ‌ی 120 ملیار دیناری وه‌ك داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی 7 خسته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، ئه‌مڕ‌ۆش هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌مه‌ش هیچ هۆكارێك نامێنێت بۆ نه‌ناردنی مووچه‌وی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگای به‌نده‌ری جه‌یهان و فرۆشتنی له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ كردنه‌وه‌ی گر‌ێكوێره‌ی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
رێككه‌وتن زۆر كرا‌و جێبه‌جێ نه‌كرا
له‌و باره‌یه‌شه‌وه كاروان یاروه‌یس بڕ‌یارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تایبه‌ت به PUKMEDIA راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر رێككه‌وتن كرا، چونكه جێبه‌جێ نه‌كران هه‌موویان شكستیان هێنا، بۆیه عیبره‌ت له‌جێبه‌جێكردندایه، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی ئه‌مڕ‌ۆ چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌یاسای بودجه و بڕ‌یاره‌كانی دادگای باڵای فیدرالی و رێككه‌وتنه‌كانی گرنگترنیه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت و هه‌ردوولا پابه‌ندی ناوه‌ڕ‌ۆكه‌كه‌ی نه‌بن.
راشیگه‌یاند: ئێمه پێشتریش زیاتر له‌جارێك ووتومانه، كرۆكی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد نه‌وته، چاره‌سه‌ركردنی ده‌رگا ده‌كاته‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌نێوان هه‌ردولادا، به‌تایبه‌تی شایسته داراییه‌كان.
خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌یاندا
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕ‌وو: خه‌ڵكی كوردستان باجی گه‌وره‌یاندا، رووبه‌روی گوزه‌رانێكی سه‌خت بوونه‌وه، زیانمه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌وان بوون، نه‌وت سه‌روه‌تی ژێر خاكی كوردستانه و بۆیه پێویسته له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت دا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌وان بوون، لانی كه‌م مووچه له‌كاتی خۆیدا بێت و ئه‌و مووچانه‌ی دواكه‌وتون نه‌فه‌وتێن.
بڕ‌یارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌شڵێت: پێویسته كردنه‌وه‌ی گر‌ێكوێره‌ی نه‌وت، وابكات هه‌رێمی كوردستان بپرژێته سه‌ر شایسته ده‌ستورییه‌كان و مافه‌كانی دیكه‌ی گه‌لی كوردستان له‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ی خاك و بیانكات به‌ئه‌وله‌ویه‌تی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، له‌رووی یاسادانان و چاودێرییه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكماندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و زۆر رێگا و كه‌ناڵمان تاقیكرده‌وه، راستگۆییانه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان قسه‌مان كرد، به‌ڵام پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا به‌جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه، متمانه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌بوژێنێته‌وه و ده‌بێته بنه‌مایه‌كیش له‌حكومه‌تی نوێی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ئاسانتر له‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر بكرێن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دواین مووچه‌یان له 2ی9ی2025 وه‌رگرتووه كه مووچه‌ی مانگی شه‌ش بووه و تائێستا مووچه‌ی مانگی حه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌وره‌ها چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق مووچه‌ی مانگی حه‌وت بۆ هه‌رێم بنێرێت و پاشانیش بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مساڵیش ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كورده‌كه‌ی حه‌سه‌كه: بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوه‌گه‌ڕی نه‌مریی نه‌جمه‌ددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

