بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ: سبەینێ هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 07:04 PM - 2025-09-26
PUKMEDIA
هەناردەکردنەوەی نەوت
بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنى کۆمپانیای
سۆمۆ رایگەیاند: سبەی سەعات 6ى بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
.
سبەی سەعات 6ى بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینى 26ى9ى2025 عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای
سۆمۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد: سبەی سەعات 6ى بەیانی هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، دواى ئەوەى کە دانوستاندنەکان لەبارەی نەوت
زیاتر لە 30 مانگی خایاند، بە ئامانجى دوبارە کۆنترۆڵکردنەوە و رێکخستنەوەى
کارەکانى هەناردەکردنەوەى ئەو نەوتەى کە لە هەرێمى کوردستان بەرهەمدەهێنرێت و بۆ
ئەوەى ئەو نەوتە رەوانەى بازاڕە جیهانیەکان بکرێتەوە.
راشیگەیاند:
بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە 240 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا و
وەک هەنگاوی یەکەم رۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەکرێت و 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنى ناوخۆ
گلدەدرێتەوە، کە وەزارەتى سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتى دەکات.
لە ئێستادا کیشوەرى ئەوروپا پێویستى بەو نەوتەیە
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی روونکردەوە: لە ئێستادا کیشوەرى ئەوروپا پێویستى بەو
نەوتەیە، بۆ جێگرەوەى ئەو کورتهێنانەى لە نەوتى رووسى و هێڵەکانى دیکەوە
دروستبووە.
نەوتى هەرێم لە پیشخاپوور رادەستی نەوتی باکوور دەکرێت
باسى لەوەشکرد: نەوتى هەرێم لە پیشخاپوور رادەستی
نەوتی باکوور دەکرێت و لە رێى بەندەرى جەیهانەوە بەردەست
دەبێتەوە، کە لەسەر دەریاى سپى ناوەڕاستە و لە ناوەڕاستى بازاڕى ئەوروپیدایە، بۆیە
دەکرێت نەوت بۆ هەردوو بازارى ئەمریکاى باکور و باشور دابین بکات.
تێچووی هەر بەرمیلێکیش بۆ کۆمپانیاکان بە 16 دۆلار دیاریکراوە
عەلى نزار ئاماژەی بەوەشدا: تێچووی هەر بەرمیلێکیش بۆ کۆمپانیاکان
بە 16 دۆلار دیاریکراوە، هاوکات گرێبەست لەگەڵ
کۆمپانیایەکی راوێژکاری دەکرێت، بۆ هەڵسەنگاندنی خەرجی و تێچوونی پڕۆسەی
بەرهەمهێنان و راپۆرتەکانیشی بەهەند وەردەگیرێن.
ئەوەشى خستەڕوو: داهاتی
فرۆشتنی نەوت دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی نیشتیمانی، ئێمە گەلی عیراق دڵنیا دەکەینەوە
داهاتی نەوت گشتییە و بۆسەرجەم عیراقییەکان دەبێت.
روونیشیکردەوە: قسەمان
لەگەڵ لایەنی تورکی کردووە و ئەوان بۆ وەرگرتنی نەوتەکە ئامادەن.
ئەم رێککەوتنە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ رێککەوتن لە بوارەکانى وزە
لەبارەی غازیشەوە، عەلی نزار، بەڕێوەبەری
گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند: ئەم رێککەوتنە رێگەخۆشکەر
دەبێت بۆ دانوستان و رێککەوتنی دیکە لە بوارەکانی وزە لە عیراق بە گشتی.
رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان هەرێم و عیراق و کۆمپانیا نەوتییەکان
رۆژى 22ى9ى2025 رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان حکومەتی هەرێم و
حکومەتی عیراق و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم ئیمزا کرا و بە پێى رێکەوتنەکە بۆ
کرێى کۆمپانیا بیانییەکان لهبری پێدانى پارهی راستهوخۆى تێچووى بەرهەمهێنان،
پشكی نهوتیان پێدهبهخشرێت.
مێژووى راوەستانى هەناردەى نەوت
ههناردهی نەوتى ههرێمی
كوردستان له رێگهی بۆری جهیهانی توركیاوه له مانگی ئازاری 2023 بههۆی ناكۆكی
یاسایی و تهكنیكی وهستاوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

