riklam

ئەو کچە کوردەی وەزیری دەرەوە و سەرۆکی سوریای ترساند

کوردستان 04:23 PM - 2025-09-25
دوزين تيكال deutschland.de

دوزين تيكال

رۆژنامەنووسان

لەپەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کچە رۆژنامەنوسێکی کورد دەردەکەوێت کە دەچێتە لای ئەحمەد شەرع و پرسیاری کەمینەکانی سوریای لێدەکات و ئەو گرتە ڤیدیۆیەش بووەتە جێی سەرنجی تەواوی میدیا جیهانی و عەرەبییەکان بەتایبەت.

دوزەن تەککال ناوی ئەو رۆژنامەنوسە کچەیە و لەدایکبووی ساڵی 1978 دیاربەکری باکوری کوردستانە و کوردی ئێزدییە، ئەو لەتەمەنێکی کەمی منداڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی روودەکاتە تاراوگە و لەوڵاتی ئەڵمانیا دەگیرسێنەوە، ساڵی 2007 زانکۆی لایبێنتس لە هانۆڤەر تەواودەکات و دواتر ماجستێر لە زانستە سیاسییەکان بەدەستدەهێنێت و نامەی ماستەرەکەی لەبارەی کوردانی ئێزدی لە بارودۆخە سیاسییەکاندا دەنوسێت.

ئەو کچە کوردە رۆژنامەنوسێکی لێهاتووە و ساڵی 2018 لەلایەن دامەزراوەی ( بزووتنەوەی ئەوروپا- ئەڵمانیا ) نازناوی خانمی فەخری ئەوروپای پێبەخشی ئەمیش بەهۆی ئەو کارە رۆژنامەوانیانەی لەبارەی قوربانیانی ئیزدیی و کەمینەکانەوە کردبووی.

دوزەن ئێستا بووەتە سەردێڕی تەواوی رۆژنامەکان ئەمیش بەهۆی ئەوەی لە پەراوێزی کۆبوونەوە و وتارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەچێتە لای ئەحمەد شەرعی، سەرۆکی ئێستای سوریا و پێی دەڵێت دەمەوێت چەند پرسیارێکت لێبکەم، بەڵام راستەوخۆ لەو کاتەدا ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە لای و بە چاو ئیشارەت بۆ سەرۆکی سوریا دەکات کە قسەی بۆ نەکات، ئیتر پاسەوانەکانی دووری دەخەنەوە و پێی دەڵین دواتر.

دوزەن تەککال لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نوسیویەتی: بۆ من ئاسان نەبوو کە بچمە بەردەم ئەحمەد شەرع چونکە ئەو پیشتر سەرۆکایەتی بەرەی نوسرە و ئازادکردنی شامی کردووە و بووەتە هۆی مردنی کوردە ئێزدییەکان لە عیراق، چومە بەردەمی و ویستم پرسیار لەبارەی کەمینەکانی سوریاوە بکەم، بەڵام هیچ وەڵامێکم دەستنەکەوت.

لەکاردانەوەی ڤیدیۆکە بەشێکی لە هاوڵاتییانی کوردیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویانە چواردەورەکەی سەرۆکی سوریا شارەزان لەوەی کە کچانی کورد ئازا و بوێرن، بۆیە رێگریان لە سەرۆکەکەیان کرد قسە بکات بۆ ئەوەی نەکەوێتە دۆخێکی ئیحراجکەرەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket