18 رێكخراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی داوای ئازادكردنی شێروان شێروانی ده‌كه‌ن
کوردستان 01:45 PM - 2025-09-24
PUKMEDIA
شێروان شێروانى
رێكخراوی په‌یامنێران
له‌گه‌ڵ 17 رێكخراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی شێروان
شێروانی ده‌كه‌ن.
رێكخراوه ناوخۆیی
و نێوده‌وڵه‌تییه ناوداره‌كانی پاراستنی مافی رۆژنامه‌نووسان و دامه‌زراوه‌ی میدیایی
په‌ره‌گراف له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا، داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ
و بێمه‌رج شێروان شێروانی ئازاد بكات و كۆتایی بهێنێت به خراپ به‌كارهێنانی یاسا
بۆ به‌ئامانجگرتنی رۆژنامه‌نووسان.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كان
داوای رێزگرتن له‌پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كه‌ن،
له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی كۆنكرێتی بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی
هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،
خراپ به‌كارهێنانی سیستمی دادوه‌ری بۆ سزادانی رۆژنامه‌نووسانی وه‌ك شێروانی پێشێلكارییه‌كی
گه‌وره‌یه بۆ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و زیان به پابه‌ندبوونی یاسایی
خودی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دادپه‌روه‌ریی ده‌گه‌یه‌نێت، دۆسییه‌كه‌ی شێروان
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دابه‌زین و كاڵبوونه‌وه‌ی ڕوون و مه‌ترسیداری ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌رییه
له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه ده‌نگه ناڕازییه‌كان تادێت كپتر ده‌كرێن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه
كه ئیمزای رێكخراوه‌كانی له‌سه‌ره:
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ڕۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی ئازاد بكات و كۆتایی
به هه‌راسانكردنی دادوه‌ری بهێنێت.
ئێمه‌ی ڕێكخراوه‌كانی
ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری، مافی مرۆڤ و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه له خواره‌وه
واژومان كردووه، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ و بێمه‌رج
ڕۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی ئازاد بكات كه به نادادپه‌روه‌ری و به‌هۆی كاری ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه
و له ڕێگه‌ی هه‌راسانكردنی دادوه‌ریی سیستهماتیكهوه له گۆشه‌ی زینداندا هێڵراوه‌ته‌وه
به ئامانجی كپكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كان و ڕۆژنامه‌گه‌ریی ڕه‌خنه‌گرانه.
رۆژی 20ی ئابی
2025، دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر سزای چوار ساڵ و پێنج مانگی دیكه‌ی به‌سه‌ر شێروانیدا
سه‌پاند، ئه‌وه‌ش سێیه‌می سزایه‌تی له ساڵی 2021ه‌وه، هه‌ریه‌كه‌شیان به شێوه‌یه‌كی
گشتی وه‌كوو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی ده‌بینرێن له دژی كاره ڕۆژنامه‌وانییه
بێگهرانهكانی شێروانی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و مافی مرۆڤ. تاكه "تاوان"ی
شێروانی پراكتیزه‌كردنی ڕۆژنامه‌گه‌رییه.
له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا،
شێروانی بێبه‌شكراوه له‌سه‌ره‌تاییترین ماف و ڕێكاره یاساییه‌كان، بۆ نموونه
به‌رگریی دادپه‌روه‌رانه‌و دادگاییكردنێكی بێلایه‌نانه.
چه‌وساندنه‌وه‌ی
یاسایی شێروانی له‌ساڵی 2021 به سزای شه‌ش ساڵ زیندانی ده‌ستیپێكرد، دواتر له‌مانگی
ته‌ممووزی 2023دا و به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاریی ناڕوون سزایه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا،
دوایین سزای له‌ساڵی 2025دا بوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئیفاده‌ی چه‌ند شایهتهحاڵێكی
دژبه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی پشتڕاستنهكراوه. چاودێرانی یاسایی جه‌ختیان له
ناڕوون و لاریی ڕێكاره‌كان و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و بوونی كه‌شێكی ترس و تۆقاندن
كردووه‌ته‌وه له‌كاتی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌یدا كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا
نادادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌چووه.
خراپ به‌كارهێنانی
سیسته‌می دادوه‌ری بۆ سزادانی ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌ك شێروانی پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌یه
بۆ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و زیان به پابه‌ندبوونی یاسایی خودی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دادپه‌روه‌ریی ده‌گه‌یه‌نێت. دۆسییه‌كه‌ی شێروان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
دابه‌زین و كاڵبوونه‌وه‌ی ڕوون و مه‌ترسیداری ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌رییه له ته‌واوی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه ده‌نگه ناڕازییه‌كان تادێت كپتر ده‌كرێن.
ئێمه داوا له‌حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه:
* ده‌ستبه‌جێ
و بێمه‌رج شێروان شێروانی ئازاد بكات و خۆی به‌دووربگرێت لهبهرههڵستیكردنی هه‌ر
تانه‌یه‌ك كه له بڕیاری دادگا ده‌درێت.
* كۆتاییهێنان
بهخراپبهكارهێنانی یاسا بۆ به‌ئامانجگرتنی ڕۆژنامه‌نووسان و دڵنیابوون له‌وه‌ی
كه هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان یه‌كناگرن له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
دادپه‌روه‌ری و شه‌فافیه‌ت.
* ڕێزگرتن
له پابه‌ندبوونی حكوومه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا له ڕێگه‌ی
گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی كۆنكرێتی بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو ئه‌و
ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
به‌رده‌وامیی زیندانیكردنی
شێروان شێروانی زیانێكی گه‌وره به ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك
هه‌رێمێكی پابه‌ند به بنه‌ما دیموكراتییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین
هه‌نگاوێكی خێرا و كرده‌یی بگرنه‌به‌ر بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌وه،
و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونتان به ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و كه‌رامه‌تی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی
یاسا دووپات بكه‌نه‌وه.
ئیمزاكراوه له‌لایه‌ن:
1. كۆمیته‌ی
پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان (CPJ)
2. ڕێكخراوی
ڕۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور (RSF)
3. تیمه‌كانی
ئاشتیخوازیی كۆمه‌ڵگا (CPT)
4. په‌یمانگای
نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری (IPI)
5. گرووپی
مافه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا (MENA
Rights Group)
6. سه‌نته‌ری
میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نووسان
7. ڕێكخراوی
جاسه‌نه بۆ ئازادیی بیروڕا و میدیا
8. په‌یمانگای
مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (IRI)
9. ڕێكخراوی
په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان
10. كۆمه‌ڵه‌ی
داكۆكی له ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له عێراق (PFAA)
11. كۆمه‌ڵه‌ی
عێراقی بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان
12. ئه‌كتیڤ
وۆچ
13. ڕێكخراوی
هیومهنه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و به‌شداریكردنی مه‌ده‌نی
14. دامه‌زراوه‌ی
میدیایی په‌ره‌گراف
15. دیموكراسی
بۆ جیهانی عه‌ره‌بیی ئێستا - DAWN
16. دامه‌زراوه‌ی INSM بۆ مافه دیجیتاڵییه‌كان
17. تۆڕی
مافی كارتۆنیسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
18. ده‌ستپێشخه‌ری
میسری بۆ مافه كه‌سییه‌كان (EIPR)
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

