شەقامەکانی کەرکوک، لاپەڕەی رۆمانەکانی تورک
بیروڕا 09:47 AM - 2025-09-23
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ئەزموون هەر لەژیانەوە نییە، ئەزموون دەشێ لە کتێب و نووسراوەکانیشەوە بێت، ژیان دوو سایدە: هاتن و چوون ، بۆیە وایە، نووسراو و کتێبانیش قوڵب دەدەن و لە ناو جەرگەی ژیانەوە دەبنە پیت و ڕستە و لەسایدێکی ترەوە وەک ئەزموون دێنەوە کۆڕی ژیان، بەخێر بێنەوە!
نموونەکە لە ئەدەبی تورک و مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسی تورکیاوە وەردەگرین. ئەزموونێکی ئاڵۆز و پڕ دەرس و دەوری زیندوو و بزوێنەر کە بە خوێن و فرمێسک هاتووە، هی ئەوەیە ئێمەش لێی رابمێنین. ئەزموون وەک شاعیر مستەفا بەگی کوردی دەڵێ ( دەوڵەتێکی مفت و بێ ساحیبە، بۆچی ناتەوێ).
شەڕی شەقاوەکان لە شەقامەکانی تورکیای حەفتاکان تا کودەتای سەربازی کەنعان ئیڤرن لە ساڵی ١٩٨٠ ئەوەندە جەرگبڕبوو و ئەوەندە زام و خوێنی لێ چۆڕا و دەرد و بەڵای لێ ڕژا کە بۆ پەند و حیکمەت بەشی دەرودراوسێش دەکات و دووبارە کردنەوەی لە شوێنی تر هیچ پێویست ناکات.
مێژووی بەسەرهاتەکانی تورکیا دوای تەشەنەی دۆخی سیاسی نێوان پێکهاتەکان و رەوتە سیاسییە جیاجیاکان دەڵێت کۆڵان و گەڕەک و شەقامەکانی ئەستەمبوڵ و مەرعەش و بایەزید و شوێنی تریش وەک گۆڕەپانی جەنگی خوێنینی نێوان عەلەوی و محافەزکارەکان بوو، لەێ لەو زەمانە چەپ و نەتەوە پەرستەکان لێکیان دەداو لێکیان دەکوشت، بە ئاگر و گوللە دەسترێژیان لەیەک دەکرد و بە پەلامار و تەعەددا دەستدرێژیان دەکرد سەر یەک، خانوو و ماڵ و گردبوونەوەی یەکتریان خەت خەت و سوور دەکرد تا بناسرێنەوە و پەلامار بدرێن. قەسابخانە و تەقینەوەی رۆژانە بوو ، دیاردەی رۆژانەی بێ جارەسەری وابوو خەڵک لە هەموو لایەک بێزار بوو کە هاتنی عەسکەر و ئەفسەر لە دوانزەی ئەیلولی ١٩٨٠ وەک هاتنی رزگارکەر و فریشتەی هیوا بەخش وابوو لە داخی شڵەژان و نیگەرانی قۆناغی داوەشینی سیاسەت و ژیری و تەگبیر .
هەزاران هەزار لاوی تورک کوژران و سەرگەردان بوون کە بەداخەوە دوای کودەتا وەک هەموو کودەتایەک دۆخ خراپتر بوو. مانشێتی رۆژنامەکانی ئەو دەورانەی حەفتاکان تا کودەتا بەشێکی چیرۆکەکە دەگێڕنەوە، کتێبی بەسەرهات و ئەزموونی شەخسی سیاسەتکاران و پیاوانی دەزگاکانی دەوڵەت بەشێکی تریان نووسییەوە. رۆمان و بەشێکی فیلم و درامای سەنگین کە بۆ دەستەبژێر نووسراون ئەم ئەرکەیان بە بەرهەمی جوان تەواو کردووە، سینەماکاری گەورەمان یەڵماز گۆنای بەشێکی سینەمای واقیعگەرانەی خۆی بۆ ئەم ئازارە ناوخۆییە تەرخانکرد. ئەوی مایەوە یلمازێکی تر ، سینەماکارێکی تری کورد ، واتا یلماز ئۆردگان تەواوی کرد .لە ئەدەبدا دوو رۆماننووسی گەورەی تورکیا: ئۆرهان پاموکی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و ئەلیف شەفەقی پڕ ئەزموون چەند رۆمان و چیرۆکێکی خۆیان بۆ ئەو دەورانە ناخۆشەی وڵاتەکەیان تەرخانکردووە. پامۆک و شەفەق تەنانەت دوورتریش دەڕۆن ، وەک فلاش باگ لەسەر ئازار و مەینەتی ئەرمەن و یۆنانیش دەدوێن. یانی پێش ئەوەی قڕکردن و تەوەلاکردنی ئەرمەن و یۆنانی کارێک بکات وڵات لە رەنگی تۆخی ناکۆکی ئاینی کاڵبێتەوە و ئیتر ناکۆکەکان خۆیان بۆ ناکۆکی ئایندەلۆژی و سیاسی و نەتەوەیی تەرخان بکەن و بگوازنەوە : ناکۆکی کورد و تورک هی عەلەوی و سوننی ، هی چەپ و نەتەوە پەرستەکان.
ئەم بەها و نرخانە وابوو کە بوونە ئاسایی و باو لە رۆژەفی بەسەرهاتەکانی تورکیای هەشتاکان و بوونە سیمای تەڵخی بزاوتی سیاسەتی گشتی لەو وڵاتە تا ئەوەی نووسەری کورد بەختیار عەلیش بە ئازار و بە ئازایەتییەوە رۆمانی (داگیرکردنی تاریکی) بنووسێ و لەسەر هەمان رەوتی چاوتیژی ئەدەبی داهێنەرانە لەدیوی ئەمبەرەوە، یانی دیوی کورد، خەم و پەژارەی ناکۆکی خوێناوی بگێڕێتەوە.
داوەشینی هاوچەرخی سیاسیی کارێکی وایکرد چەند رەوتی فیکری و سیاسی لە تورکیا سەرهەڵبگرن و کۆچ بکەن.وایکرد کرمانجەکەی خۆشمان دوای چەند دەیە لە تواندنەوە و نکۆڵی نەتەوەیی ، شۆڕش بەرپا بکات.
ئایا ئەم جولانەوە جەرگبڕەی دراوسێکەمان کە سەت ئیسعاف و نەشتەرگەری بۆ کراوە دەرسی بە نرخ نییە نییە تا کراسی ئاواز و عقلی لێ بدوردرێت؟
ئایە ئەمە دەرس نییە بۆ عێراق و بۆ (عیراقە بچوکەکەی ) کەرکوک تا ئاڵۆزی و بەریەککەوتن لە نێوان جیاوازەکان قوڵتر نەکرێتەوە و ناکۆکییەکان بە ئاشتی و دیموکراسی و هەڵبژاردن ئیدارە بدرێن نەک بە قۆڵبادان و دەست شکاندن و فیتنەگێڕی ؟
ئایە دەرسی دەوروبەری دوور و نزیک لە تورکیا بۆ سوریا و لوبنان بەس نین تا هەبن لە ئاوی ڵێڵدا مەلە بکەن ؟ شۆی بێ مانا و خۆگیفکردنەوەی بێ بنەما لەسەر شەقامەکان و لە ڕاڕەوە تەسکەکانی سیاسەتی کورت بین بکەنە پەین و مادەی کارەسات ؟ بۆ ئەمە لە ساڵی ١٩٥٩ لە گشت لا نە قەوما تا ئەو ئاستەی لە خودی رۆمانە ناوبراوەکانیشدا سیما و ئەدگاری قەوماتەکانی کەرکوک لە کتێب و پەناو پەسێواندا باس بکرێت؟
ئەم هۆنینەوە و گرێچنەی رۆمانەکان دەرس و پەندن بە حیبر و مرەکەبی شین پێویستی دەرسی خوێنینی سەر شەقامەکان و ئەرزی واقیع گل دەدەنەوە.
ململانێی رێکخراوی سیناریۆی سیاسیی و شانۆی دەوڵەتی قووڵ لە زۆر شوێن بێ هودە دامانی میللەتانی تری گرتەوە و هەر لە پێشکەوتن دووری خستنەوە دەنا قەت دەسکەوتی نەبوو و بۆ خاوەنەکانیشی هیچی تیا بەسەر نەبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

