رێككه‌وتنی سێ قۆڵی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌ێم ئیمزا كرا
کوردستان 03:42 PM - 2025-09-22
AP
کێڵگەی نەوت
کەمێک پێش ئێستا لە
هەولێر رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق و کۆمپانیا
نەوتییەکانی هەرێم ئیمزا کرا.
میدیا عیراقییەکان
بڵاویانکردووەتەوە: کەمێک لەمەوبەر لەهەولێر ئیمزای رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان هەردوو
حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان کراوە و بەپێی خاڵەکانی ئەو
رێککەوتنە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
کرێی کۆمپانیاکان زیادکراوە
دوای چه‌ند مانگێك له گرژی و ناكۆكییه‌كان، به‌غدا و هه‌ولێر و كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت چاره‌سه‌ری یه‌كێك له ئاڵۆزترین قه‌یرانه‌كانی وزه‌ی عیراق، ده‌گه‌نه ڕ‌ێككه‌وتنی كۆتایی كه ڕ‌ێگه خۆشده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕ‌ێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، ڕ‌ێككه‌وتنه‌كه كه زیادكردنی كرێی كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌خۆده‌گرێت و له‌بری پاره‌ی ڕ‌استه‌وخۆی دارایی پشكی نه‌وتیان پێده‌به‌خشێت، ده‌رگای پێشكه‌وتنێكی زۆر چاوه‌ڕ‌وانكراو ده‌كاته‌وه. به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئاسته‌نگه ئه‌منی و سیاسی و ئابوورییه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌له‌فی نه‌وت، به كاتیی و وابه‌سته‌ی پابه‌ندبوونی سێ لایه‌نه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕ‌ێگه‌ی بۆری جه‌یهانی توركیاوه له مانگی ئازاری 2023 به‌هۆی ناكۆكی یاسایی و ته‌كنیكی وه‌ستاوه، عیراق و هه‌رێم هه‌وڵی گه‌یشتن به ڕ‌ێككه‌وتنێك ده‌ده‌ن بۆ دڵنیابوون له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردن.
رێککەوتنەکە مێژووییە
عێراق پابه‌نده به ڕ‌ێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جێگیر له چوارچێوه‌ی ئۆپێك+، واته ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن له ڕ‌ێگه‌ی باكووره‌وه به كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌نارده‌كردن له‌باشووره‌وه به‌ره‌وڕ‌وو ده‌بێته‌وه، دوای دانوستانی درێژخایه‌ن و سه‌ردانی به‌رامبه‌ر، به‌غدا و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان گه‌یشتنه ڕ‌ێككه‌وتنێكی مێژوویی بۆ كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانی ده‌وروبه‌ری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕ‌ێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، ئه‌م ڕ‌ێككه‌وتنه دوای دوو مانگ گفتوگۆی چڕ‌وپڕ هاته ئاراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ردوولا نزیكی خۆیان له ڕ‌ێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه پشتڕ‌استكرده‌وه.
کۆمپانیا بیانییەکان بەمەرجەکانی بەغدا رازی بوون
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی ئاگادار له ڕ‌ێككه‌وتنە سێقۆڵییەکە بۆ PUKMEDIA وتی:"كۆمپانیا بیانییه‌كان پێداگربوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له‌ڕ‌ێگه‌ی دادگا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام به‌غدا ڕ‌ه‌تیكرده‌وه و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه هه‌موو ناكۆكییه‌ك به‌پێی یاساكانی عیراق یه‌كلایی بكرێنه‌وه، له كۆتاییدا كۆمپانیا بیانییه‌كان ڕ‌ێككه‌وتن، و بابه‌ته‌كه یه‌كلایی بووه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "وه‌فدی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یان عه‌بدولغانی وه‌زیری نه‌وت سه‌ردانی پایته‌ختی توركیا ده‌كات، به‌یاوه‌ری به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ، به ئامانجی ڕ‌ێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕ‌ێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، هه‌روه‌ها داڕ‌شتنی ڕ‌ێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕ‌ێككه‌وتننامه كۆنه‌كه‌ی توركیا، كه بڕ‌یاربوو له مانگی ته‌مموزی 2026 كۆتایی پێبێت".
هەناردەکردنی نەوت لە 100 هەزار بەرمیلەوە دەستپێدەکاتەوە
شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕ‌ێگه‌ی جه‌یهانه‌وه به توانای سه‌ره‌تایی نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل له ڕ‌ۆژێكدا ده‌ستپێبكات، پاشان ورده ورده به‌رزبێته‌وه بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل له ڕ‌ۆژێكدا، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماده‌یی ته‌كنیكی و لۆجستی و ڕ‌ێككه‌وتن له نێوان لایه‌نی عیراقی و توركیادا به‌دی دێت، كه ورده ورده ئه‌م بۆرییه گرنگه ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه بۆ توانای كارپێكردن.
50 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ کۆمپانیاکان دەبێت
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان ڕ‌ۆژانه 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت، كه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆییه، هاوكات 230 هه‌زار به‌رمیل ڕ‌اده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، كه ئه‌ركی هه‌نارده‌كردن و به‌بازاڕ‌كردنیان ده‌بێت.
تائێستا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان هیچ بۆچونێكیان ده‌رنه‌بڕ‌یوه له‌باره‌ی ڕ‌ێكه‌وتنه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕ‌ێكه‌وتنه سبه‌ینێ سێ شه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ بڕ‌یاره په‌سند بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

