رێككهوتنه سێ قۆڵییهكه ههرێم و بهغدا لهیهك نزیكدهكاتهوه
کوردستان 11:31 AM - 2025-09-22
PUKMEDIA
هەناردەکردنەوەی نەوت
بڕیارە ئەمڕۆ 22ی9ی2025 رێککەوتنی
سێ قۆڵی لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەهەرێمی
کوردستان ئیمزا بکرێت و پاش دوو ساڵ دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
بکرێتەوە.
وا چاوەڕواندەکرێت ئیمزاکردنی
رێککەوتنەکە پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بێت، لەکاتێکدا سبەینێ
کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت.
هەناردەکردنەوەی نەوت کێشەی مووچە چارەسەردەکات
لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەکی باڵا لە بەغدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: هەموو چاوەکان
لەسەر ئیمزاکردنی رێککەوتنەکەن، چونکە بەهەناردەکردنەوەی نەوت کێشەی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد:
لەئەگەری ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە لە ئەمڕۆدا پێویستە لەماوەی تێپەڕبوونی 24 سەعات بەسەر
رێککەوتنەکەدا نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردەبکرێتەوە، یاخود ئەو
نەوتەی هەرێم بۆ کۆمپانیای سۆمۆی دەنێرێت بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاریبهێنێت.
سەرچاوە باڵاکەی بەغدا راشیگەیاند:
رێککەوتنە سێ قۆڵییەکە ئیمزا بکرێت، ئەرکە لەسەر حکومەتی فیدراڵی مووچەی 6 مانگی
ئەمساڵ تا کۆتایی ساڵ بۆ هەرێم بنێرێت، کە چاوەڕواندەکرێت قەرەبووی ئەو چەند مانگە
بکرێتەوە کە مووچە بۆ هەرێم نەنێردراوە.
عیراق زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت
هەر لەوبارەیەوە رێبوار
محمد ئەمین شارەزای وزە بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی
کوردستان، ئەگەر حکومەتی عیراق بۆ ناوخۆی بەکارینەهێنێت، رۆژانە زیاتر لە دوو
ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت، چونکە کۆمپانیا نەوتییەکان لەعیراق بۆ هەر بەرمیلێک
بڕی 6 دۆلار وەردەگرن، بەڵام کۆمپانیا نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان بۆ هەر
بەرمیلێک بڕی 16 دۆلار وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەپێی
رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستە حکومەتی هەرێم رۆژانە 230 هەزار بەرمیل
نەوت هەناردە بکات، کە بۆ هەر بەرمیلێکیش جیاوازی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکانی
عیراق و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم 10 دۆلارە، لەم رووانگەیەشەوە حکومەتی عیراق
بەو رێککەوتنە کە رازی بووە رۆژانە 2 ملیۆن 300 هەزار دۆلار زیانی بەردەکەوێت،
چونکە کۆمپانیا نەوتییەکانی عیراق بۆ بەرهەمهێنان تەنها 10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک
وەردەگرن.
پێویستە هەردوو حکومەت پابەندی رێککەوتنەکە بکرێن
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوتی هەرێمی کوردستان، عیراق رۆژانە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ 4 ملیۆن بەرمیل
نەوتی رۆژانە بەرزدەبێتەوە، لەکاتێکدا 3.4 ملیۆن بەرمیلی لێ هەناردە دەکات.
هەر لەوبارەیەوە بەهجەت
ئەحمەد شارەزای بواری نەوت و وزە بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: گرنگە ئەو رێککەوتنەی لەنێوان عیراق و هەرێم
و کۆمپانیا نەوتییەکان هەیە لەچوارچێوەی یاسای نەوت و گازدا بێت بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە
بەشێوەیەکی کاتی نەبێت، هەردوو حکومەت پابەند بکرێن پێوەی.
کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ئەمساڵ چارەسەردەبێت
پێشتر د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو، ئەگەر رێککەوتنە سێ قۆڵییەکە ئیمزا بکرێت، کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ئەمساڵ چارەسەردەبێت و حکومەتی عیراق پابەند دەکرێت بە ناردنی مووچەی ماوەی 6 مانگی ئەمساڵ.
زیاتر لە 2 ساڵە هەناردەکردنەوەی نەوت راگیراوە
مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان چاوهڕوانی ههناردهكردنهوهی
نهوت دهكهن، بۆ ئهوهی كێشهی مووچهیان چارهسهر ببێت و ههموو مانگێك وهك
مووچهخۆرانی عیراق لهكاتی خۆیدا مووچه وهربگرن، ههرچهند لهعیراق دهست بهدابهشكردنی
مووچهی مانگی ئهیلول كراوه، بهڵام مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان چاوهڕوانی
وهرگرتنی مووچهی مانگی تهممووز دهكهن و تائێستاش هیچ وادهیهك بۆ وهرگرتنی
مووچهكهیان دیاریی نهكراوه.
زیاتر لەدوو ساڵ بەسەر بڕیارە 277 لاپەڕەییەكەی پاریس تێدەپەڕێت کە لە
رۆژی (13ی 2ی 2023) دەرچوو، هاوکات (25ی 3ی 2023) بەڕەسمی هەناردەكردنی نەوتی
هەرێمی كوردستانی راگرت و هەتا ئێستاش هیچ بڕە نەوتێكی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیای
نیشتمانی سۆمۆوە هەناردە نەكراوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

