سەرنجێك سەبارەت بە دیدارێكی كەناڵی رووداو لەگەڵ بەڕێز د. سلێمان گەیلانی
کوردستان 02:59 PM - 2025-09-21
PUKMEDIA
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێری راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرنجێك لەبارەی دیدارێكی كەناڵی رووداو لەگەڵ د. سلێمان گەیلانی بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: ناوبراو كۆمەڵێك هەڵەی زەق و ناهەقی بەرامبەر بە سەرۆك مام جەلال ئەنجامدا، بۆیە بەئەركی ئەخلاقی سەرشانی خۆمانی دەزانین بۆ راستكردنەوەی هەڵە و چەوتییەكان، خاڵ بخەینە سەر راستییەكان و لە خەوشی و هەڵەكان جیا بكەینەوە.
دەقی سەرنجەكەی بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێری راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:
ئێمە هەمیشە بەڕێزەوە لە كەسایەتی و بنەماڵە تێكۆشەرەكان دەڕوانین وە بە سەرچاوەی حیكمەت و دانایی دەیانبینین لە گێڕانەوەی رووداوە مێژووییەكان، بەڵام كاتێ بەڕێزێك بەهۆی هەڵكشانی تەمەنییەوە بێت یان ناوردی لە گێڕانەوەی رووداوە مێژووییەكانی تایبەت بە سەرۆك مام جەلال و لادانیان لە رێرەوی راستەقینەی گێڕانەوەی ئەو رووداوانە، بەئەركی ئەخلاقی سەرشانی خۆمانی دەزانین بۆ راستكردنەوەی هەڵە و چەوتییەكان، خاڵ بخەینە سەر راستییەكان و لە خەوشی و هەڵەكان جیا بكەینەوە.
لە چەند رۆژی رابردوو لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی رووداو بەڕێز دكتۆر سلێمان گەیلانی، لەكاتی گێرانەوەی رووداوە مێژوییەكاندا بەشێكی قسەكانی تەرخان كرد بۆ باسكردنی رابەری گەلی كوردستان (سەرۆك مام جەلال) بەڵام ئەوەی جێگای داخە، نەماندەزانی كە بەڕێز گەیلانی بە چ هۆكارێك كۆمەڵێك هەڵەی زەق و ناهەقی بەرامبەر بە سەرۆك مام جەلال ئەنجامدا، بۆیە بە پێویستی دەزانین، لەم سەرنجەدا راستكردنەوەی بەشێك لەو هەڵانەی كە بە ناوی سەرۆك مام جەلالەوە كردوویەتی بخەینەڕوو:
1ـ بەڕێز گەیلانی دەڵێت: لە ساڵی (2004) مام جەلال كە سەرۆك كۆماری عیراق بوو سەردانی وڵاتی ئۆسترالیای كرد، ئەم مێژوویەی كە جەنابیان باسی دەكەن هەڵەیە چونكە لە ساڵی (2005) بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا نەك ساڵی (2004)، هەروەها ساڵی (2003) سەرۆكی ئەنجومەنی حوكم بووە لە عیراق.
2ـ بەڕێز گەیلانی دەڵێت: لە یەكێك لە فڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە بە ئاڵای كوردستان پێشوازی لێكرا و ئاڵای عیراقیان دانەنابوو، ئەمەش هەر نەدەبوو جەنابی دكتۆر گەیلانی باسی بكات، چونكە كاتێ سەرۆك كۆماری وڵاتێك سەردانی وڵاتێكی دیكە دەكات لەڕووی پڕۆتۆكۆڵییەوە لەسەر ئاستی باڵا پێشوازی لێدەكرێت و ئاڵای هەردوو وڵات دادەنێت و رێگا نادرێت ئاڵای هەرێمێك یان نەتەوەیەك بە تەنها دابنرێت.
3ـ جەنابی دكتۆر سلێمان گەیلانی دەڵێت: لە شوێنی حەوانەوەی خۆی مام جەلال پێی وتووە ئەگەر بگەڕێتەوە، پۆستی پەرلەمانتار یان وەزیری دەرەوە پێی دەدەن!! ئەمەش رێی تێناچێت چونكە لە هەرێمی كوردستان و لە عیراق پۆستی پەرلەمانتار بە هیچ كەسێك نادرێت بەڵكو لەرێی سندوقەكانی دەنگدانەوە پەرلەمانتار هەڵدەبژێردرێن، هەروەها پۆستی وەزیری دەرەوە دەدرێت بە كەسێك كە مەرج و تایبەتمەندییەكانی تێدا بێت وەكو هاووڵاتی عیراقی بێت، زمانی عەرەبی بەباشی بزانێت لەرووی پسپۆڕییەوە بۆ ئەو ئەركە گونجاو بێت، لەسەر ئاستی عیراقی و ئیقلیمی و تارادەیەك نێودەوڵەتی ناسراو بێت. جگە لەوە كێ دەڵێت ئەو پۆستە پشكی كورد دەبێت و لە كوردیش پشكی یەكێتی دەبێت، سەرەڕای هەموو ئەمانە لە دوای ئەوەی سەرۆك مام جەلال وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ سوێندی یاسایی خوارد و وەزیری دەرەوەی عیراق دەست بەكار بوو، بۆیە بە هیچ شێوەیەك ئەوە قسەی سەرۆك مام جەلال نییە.
4ـ بەڕێز گەیلانی دەڵێت مام جەلال وتی سەرۆكی نەتەوە یەكگرتووەكان تۆی بینیوە، ئەمەش قسەی سەرۆك مام جەلال نییە چونكە هەر كەسێ كەمێك سیاسەتی كردبێت دەزانێت كە نەتەوە یەكگرتووەكان سكرتێری هەیە نەك سەرۆك.
بۆیە كاتێك هەموو ئەم هەڵە و خەوشیانە لە قسەكانی جەنابی دكتۆر سلێمان گەیلانی دەبینین پێویست بەوە ناكات كە وەڵامی جەنابیان بدەینەوە لەسەر ئەوەی گوایە مام جەلال بە بینینی نامەیەك زۆر نیگەران بووە. مام جەلال لەو سەردەمەی كە بەهۆی نسكۆی شۆڕشی ئەیلولەوە بی ئومێد نەبوو، بەڵكو چەخماخەی شۆرشی نوێی داگیرساند چ جا بە بینینی نامەیەك دەڕوخێت!!
5ـ دوا سەرنجمان لەسەر بەرنامەكەی كەناڵی رووداوە، ئەوەی تێبینیمان كردووە پێشكەشكاری بەرنامەكە هەوڵ دەدات ئاڕاستەی رووداوەكان بە جۆرێك بگۆڕێت كە لەگەڵ راستییە مێژووییەكان یەكنەگرێتەوە و خزمەت بە ئەجێندای لایەنێك بكات و زیان بە لایەنێكی دیكە بگەیەنێت.
بۆیە گرنگە هەموو لایەنێك بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە لەگەڵ كەسایەتی و رووداوە مێژووییەكان بكەن بەتایبەتی بەرامبەر بە سەرۆك و سەركردەیەك كە زیاتر لە نیو سەدە خەباتی كردبێت لەپێناو دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی.
بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێری راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
21/9/2025
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06






.jpg)
دابەزێنە

