riklam

هێرشی ئەلكترۆنیی بۆ سەر فڕۆكەخانەكان، كاریگەری لەسەر گەشتەكانی میسر هەبووە

جیهان 01:16 PM - 2025-09-21
فڕۆکەخانەى قاهیرە الحریة

فڕۆکەخانەى قاهیرە

جیهانى میسر

وەزارەتی فڕۆکەوانی مەدەنى میسر ئاشکرای کرد، ئەو هێرشە ئەلکترۆنییەی کە چەند فڕۆکەخانەیەکی ئەورووپای گرتەوە، کاریگەرى لەسەر ژمارەیەک گەشتی گەیشتن بە فڕۆکەخانە گەورەکانی میسر هەبووە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی فڕۆکەوانی مەدەنی میسر، ئاماژەی بە دواکەوتنی گەشت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە لە فڕۆکەخانەکانی هیسرۆ (لەندەن)، لوتۆن (ئیرلەندا)، برۆکسل (بەلجیکا) و بەرلین (ئەڵمانیا) کرد، ئەمە جگە لە دواکەوتنی هەندێک گەشتی هێڵی ئاسمانی بیانی بۆ فڕۆکەخانەکانی هورغدا و سفینکس.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکە بووە هۆی پچڕانی کاتی سیستەمی ئایتی لە فڕۆکەخانەکاندا و بە مەبەستى چارەسەریش داوا لە سەرنشینەکان کرا، لە رێگای ئەپەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە خشتەی گەشتەکانیان بپشکنن.

هێرشە ئەلکترۆنییەکە بۆ سەر فڕۆکەخانەکانى ئەوروپا، بووە هۆى هەڵوەشاندنەوە و دواخستنى چەندین گەشت و ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشێکی گەورە و بەرفراوانی ئەلکترۆنی کراوەتە سەر سیستمەکانی پشکنین و بارکردنی کۆمەڵێک فڕۆکەخانە لە ئەوروپا وەک فڕۆکەخانەکانی لەندەن، هێسرۆ، بڕۆکسل و بەرلین، بەهۆیەوە کێشەی تەکنیکی لەو فڕۆکەخانانەدا دروستبوون.

ئاژانسی فرانس پرێس-یش بڵاویکردەوە، کە هێرشە ئەلکترۆنییەکە کاریگەری لەسەر ئەو سۆفتوێرانە هەبووە کە لەلایەن کۆمپانیای کۆلینز ئایرۆسپەیسەوە دابینکراوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket