به ههناردهی نهوت و رێككهوتنی داهات كێشهی مووچه چارهسهر دهبێت
کوردستان 11:32 AM - 2025-09-18
PUKMEDIA
دراوی عیراقی، دەرهێنانی نەوت
رێككەوتنەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆو رادەستكردنی داهاتی نانەوتی هەرێم و پرسی تەوتینی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان كە سێ داواكاری حكومەتی عیراق بوون بۆ ناردنی مووچە بۆ هەرێم هەنگاوی باشی بڕیوە و لێكنزیكبوونەوەی زۆرباش هەیە لەنێوان هەردوولادا هەیە، ئەندامێكی لیژنەی داراییش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "ئەگەر پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەنێوان هەردوولا كۆتایی پێ بێت، پرسی داهاتەن نانەوتییەكانیش چارەسەر دەبێت و لانی كەم بۆ چەند مانگی ئەمساڵ كێشەی مووچە لەهەرێم نامێنێت".
هەناردەكردنەوەی نەوت، مووچە زامن دەكات
شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: یەكێك لەو كێشانەی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقدا هەیە بابەتی رادەستكردن و هەناردەكردنەوەی نەوتە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆتا كۆبوونەوەیدا بڕیاریدا بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بڕی 16 دۆلار بداتە كۆمپانیاكان، بەڵام نەك بە پارەی كاش، بەڵكو بڕی ئەو نەوتەیان پێدەدرێت كە هاوتای شایستە داراییەكانیانە، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی چارەسەری ئەو كێشەیە.
راشیگەیاند: ئومێد دەكەین لە چەند رۆژی داهاتوودا پرسی رادەستكردن و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆتایی پێبێت، ئەمەش رێككەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی ئاسانتر دەكات و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمیش بۆ ئەم چەند مانگە زامن دەكات.
لەبارەی كۆتایی هاتنی ئەم كابینەیەی حكومەتی عیراق و كاریگەری لەسەر رێككەوتنی حكومەتی عیراق و هەرێم لەسەر پرسی رادەستكردن و هەناردەكردنەوەی نەوت، شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: ئەگەر ئەم كابینەیەی حكومەتی عیراق كۆتایی بەكارەكانی بێت و ببێتە حكومەتی كاربەڕێكەر، ئەوا رێككەوتنەكە هەر جێبەجێ دەكرێت، چونكە پێدانی كرێی كۆمپانیاكان بە نەوت نەك بە كاش، لە سوودی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوتە.
رێككەوتنی باش لەنێوان هەردوو حكومەتدا كراوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە دواین كۆبوونەوەیدا، رەزامەندی لەسەر گرێبەستی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و كۆمپانیاكان و پێدانی شایستەی دارایی كۆمپانیا نەوتییەكان بە نەوتی خاو دەربڕی، لەلایەكی دیكەشەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دواین كۆبوونەوەیدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی دۆسییەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم و میكانیزم و رێكارەكانی جێبەجێكردنی پابەندیی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: حكومەتی عیراق بۆ ناردنی مووچە سێ داواكاری هەیە، كە خۆی لە هەناردە كردنەوەی نەوتی هەرێم و ناردنی داهاتی نانەوتی و تەوتینی مووچەخۆراندا دەبینێتەوە، لە ئێستاشدا بەشێكی زۆری ئەو داواكاریانە لەنێوان هەردوولادا رێككەوتنی لەسەر كراوە.
راشیگەیاند: لە ئەگەری هەناردەكردنەوەی نەوت و پێشنیاری ئەرێنی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ داهاتی نانەوتی، كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تا رادەیەكی زۆر چارەسەر دەبێت و لانی كەم بۆ چەند مانگی كۆتایی ئەمساڵ مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت.
رێككەوتنی نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت هەنگاوی باشیان بڕیوە و چاوەڕاون دەكرێت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتایی پێبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شههید "ئهحمهد كهركوكی" بووه سمبولی یهكڕیزی
10:28 AM - 2026-01-31 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
09:05 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
12:03 PM - 2026-01-30
ئەمانەش ببینە
مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی دیمەشق هیچ ئەرکێکیان لەناو شارەکان نابێت
11:09 AM - 2026-01-31
رفعەت عەبدوڵڵا: وەڵامى رۆحی بەرزی شەهیدان بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیانە
09:54 AM - 2026-01-31
لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
09:16 AM - 2026-01-31
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
09:41 PM - 2026-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
کوردستان 09:05 PM - 2026-01-30 -
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
کوردستان 05:51 PM - 2026-01-30 -
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکان بین
کوردستان 01:33 PM - 2026-01-30 -
ساڵیادی گوڵاڵەسوورەی شەهیدان و ساتەوەختی بەرخودانی کەزی
بیروڕا 01:19 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
کوردستان 12:03 PM - 2026-01-30 -
قوباد تاڵەبانی: ئازایەتی و دڵسۆزییان بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی پێشمەرگە دەبێت
کوردستان 11:25 AM - 2026-01-30 -
سەرۆک بافڵ: بۆ هەمیشە حسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح بە زیندوویی دەمێننەوە
کوردستان 10:12 AM - 2026-01-30






.jpg)
دابەزێنە

