riklam

زێلێنسکی ئامادەیی خۆی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ترەمپ و پوتین بەبێ مەرج دەردەبڕێت

جیهان 10:29 AM - 2025-09-17
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا Financial Times

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا

ئۆکراین/ ئۆکرانیا رووسیا ئەمریكا جیهانى

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: ئامادەیە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا "بەبێ هیچ مەرجێک" کۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا رازی نەبووە لەسەر کۆبوونەوە لە مۆسکۆ.

زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز، وتی: "ئامادەم بە سێ لایەنە یان دوولایەنە چاوپێکەوتن لەگەڵ ترەمپ و پوتین بکەم، ئامادەم بەبێ هیچ مەرجێک کۆببمەوە".

دووپاتیشی کردەوە، کە ئامادە نییە بۆ کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە گەشت بۆ مۆسکۆ بکات و ئاماژەی بەوەشدا: کە ئەگەری هەیە دانوستان لە وڵاتێکی دیکەدا ئەنجام بدرێت، هەروەها پێشنیاری زۆر لە ئەمریکی و ئەوروپییەکانەوە هەیە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای سەردانەکەی بۆ چین لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا، پوتین ئامادەیی خۆی راگەیاند، کە زێلێنسکی بانگهێشتی مۆسکۆ بکات، ئەگەر ئامادەبێت کۆببێتەوە، بەڵام زێلێنسکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەو پێشنیارەی رەتکردەوە.

رووسیا لە رێکەوتى 24ى2ى2022 هێرشى کردە سەر ئۆکرانیا و هەتا ئەمڕۆ جەنگى نێوان ئۆکرانیا و رووسیا بەردەوامە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket