رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌چوونه‌ته بواری جێبەجێکردنەوە
کوردستان 12:10 PM - 2025-09-16
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو
له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌و
هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌تده‌كرێته‌وه،
هاوكات تائێستاش ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر داهاته نانه‌وتییه‌كان
نه‌ناردووە بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌مه‌ش رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا
نه‌چوونه‌ته بواری پراكتیكییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
باڵا له‌به‌غدا تایبه‌ت به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی
نه‌وت له‌ڕ‌ێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕ‌استییه‌وه‌و هه‌ولێرو به‌غدا
چه‌ندینجار رێككه‌وتوون، به‌ڵام به‌پراكتیكی ئه‌و رێككه‌وتنانه نه‌چوونه‌ته بواری
جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:
هه‌ردوو حكومه‌ت به‌رپرسن له‌برسیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه كۆبوونه‌وه‌و
ئه‌نجامی لیژنه‌كان هیچ ئەنجامێکی نەبووە و ته‌نها كات كوشتن بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕ‌ۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
عیراق هیچ باسێكی مووچه‌ی تێدا نییه، چونكه كاره‌كانی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت
ته‌واو نه‌بووه تا راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر پرسی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم
بداته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی
ئه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی راگه‌یاندووه، كه
بڕ‌ی ئێستای نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكه‌ن، به گلدانه‌وه‌ی
50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ پێداویستی ناوخۆی هه‌رێم، به‌و مه‌رجه‌ی حكومه‌تی عیراق
گرفت بۆ داهاتی نانه‌وتی دروستنه‌كات و راسته‌وخۆ له‌مووچه‌ی مانگی حه‌وته‌وه، ته‌مویلی
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به‌ڵام تائێستا له‌واقعدا ئه‌و هه‌ڵوێسته
له‌هه‌رێم نه‌بینراوه.
لەبەرامبەریشدا کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)
راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،"سەرجەم گرێبەست و
پابەندبوونەکانمان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تەواوکردووە، کە نەوتی بەرهەمهێنراو
لەهەرێم دەکڕن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

