riklam

هێرشەکانی ئۆکراین نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

جیهان 10:15 AM - 2025-09-16
بەرهەمهێنانی نەوت میدیاکان

بەرهەمهێنانی نەوت

نرخی نەوت

ئەمڕۆ 16ی9ی2025، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیادا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، هۆکارەکەشی بۆ هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ڕوسیا نیگەرانییەکانی پەرەسەندنی سەبارەت بە پچڕانی ئەگەری دابینکردنی نەوت دەگەڕێتەوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 67 دۆلار و 63 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی 0.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 63 دۆلار و 21 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە ئۆکراین لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هێرشەکانی بۆ سەر ڕووسیا فراوانکردووە بەتایبەتی دوای ئەوەی دانوستانەکانی ئاشتی بە نێوەندگیری ئەمریکا تا ڕادەیەکی زۆر بێئەنجام بوو.

کیێڤ لەم کۆتاییانەدا بە تایبەتی دامەزراوە نەوتییەکانی ڕووسیای کردووەتە و دەیەوێت  توانای مۆسکۆ بۆ دابینکردنی دارایی شەڕی دژی ئۆکراین تێکبشکێنێت، هەروەها هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا داوای کرد سزاکانی پلە دووی سەر پیشەسازی نەوتی ڕووسیا بسەپێندرێت و ئەمجارەیان کڕیارە گەورەکانی وەک هیندستان و چین کردە ئامانج.

هەروەها ترەمپ داوای لە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و گروپی حەوت کرد کە کڕینی نەوتی ڕووسیا ڕابگرن و فشارەکانی گومرگی لەسەر هیندستان و چین زیاد بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket