riklam

لوتکەی دەوحە: هێرشکردنە سەر قەتەر لەژێر هەر بیانوویەکدا رەتدەکەینەوە

جیهان 08:34 PM - 2025-09-15
لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی لە دەوحە Somali PM’s Account on X

لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی لە دەوحە

قەتەر

ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی9ی2025، بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە سەرۆکی وڵاتان، کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی لە دەوحە بەڕێوەچوو، دوای کۆنگرەکەش لەڕاگەیەنراوێکدا رایانگەیاند: لێنەپرسینەوە لە ئیسرائیل وایکردووە دەستدرێژییەکانی زیاتر بکات.

گرنگترین خاڵەکانی راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی لە دەوحە:

هۆکاری دەستدرێژییەکان: نەبوونی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هانی ئیسرائیلی داوە کە لە دەستدرێژییەکانی بەردەوام بێت.

تێکدانی ئاشتی: دوژمنکاریی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتی قەتەر، هەموو هەلێک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا لەباردەبات.

پێشهاتێکی مەترسیدار: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، پێشهاتێکی مەترسیدار و دەستدرێژییە بۆ سەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی.

پشتیوانی لە نێوەندگیری: پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی نێوەندگیری کە لەلایەن قەتەر، میسر و ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ئەنجام دەدرێن بەمەبەستی راگرتنی شەڕ لە غەززە.

رەتکردنەوەی پاساوەکان: رەتکردنەوەی تەواوی هەر هەوڵێک بۆ پاساوهێنانەوە بۆ دوژمنکارییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر لەژێر هەر بیانوویەکدا بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و تمەن

کوردستان 01:29 PM - 2026-02-28 نرخی دۆلار و تمەن بەرزبوونەوە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket