riklam

ساڵنامەی خوێندن بڵاودەکرێتەوە

کوردستان 12:44 PM - 2025-09-15
پڕۆسەی خوێندن PUKMEDIA

پڕۆسەی خوێندن

پرۆسەی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ساڵنامەی وەرزی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە و رۆژی 21ی ئەم مانگە بە یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندن دیاریکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلول، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی وەرزی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە: رۆژی 21 ئەم مانگە یەکەم رۆژی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵە و هەفتانە پێنج رۆژ دەوام دەکرێت و لە 16ی تشرینی دووەمیشدا تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز ئەنجام دەدرێت، لە 15ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵیش تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدرێت.

باسلەوەشکراوە: لە رۆژی 4ی کانوونی دووەمی ساڵی 2026 وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات و لە 16ی شوباتدا تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە 9ی ئایاری ساڵی 2026یش تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ساڵنامەکە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلەکانی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە 12ی نیسانی ساڵی 2026 ئەنجام دەدرێت و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ئەو دوو پۆلەش لە 4ی حوزەیرانی ساڵی 2026 دەستپێدەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket