riklam

ناتانیاهۆ: سەرکردەکانی حەماس کۆسپی سەرەکی بەردەم ئاشتین

جیهان 09:55 PM - 2025-09-13
 بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل UnHerd

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل

جیهانى ئیسرائیل

ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل، رایگەیاند: سەرکردەکانی حەماس کۆسپی سەرەکی بەردەم ئاشتین و ئەوان رێگرییان لە هەموو هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست کردووە.

ئەمڕۆ شەممە  13ى9ى2025  بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لە پێگەی سۆشیال میدیای ئێکس رایگەیاند: سەرکردەکانی حەماس کە لە قەتەر نیشتەجێن، گرنگی بە خەڵکی غەززە نادەن و کۆسپى سەرەکى بەردەم ئاشتین.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوان رێگرییان لە هەموو هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست کردووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە هێزەکانی ئیسرائیل لە رۆژی سێشەممە 9ى 9ى 2025 هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر و کۆبوونەوەی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسیان کردە ئامانج.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket