ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر 11 بڕگە کۆدەبێتەوە
عیراق 12:05 PM - 2025-09-13
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه 15ی9ی2025 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆببێته‌وه و ده‌نگ بە حه‌وت پڕۆژه‌یاسا بدات، هاوكات بڕیاریشه خوێندنه‌وه بۆ چوار پڕۆژه‌یاسا بكات.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه 15 ئه‌یلولی 2025 كه وێنه‌یه‌كه‌ی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه: دانیشتنه‌كه سه‌عات 1:00ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌نێوان عیراق و سعودییه یه‌كێك ده‌بێت له‌و هه‌شت پڕۆژه‌یاسایه‌ی ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه، بڕگاكانی كۆبوونه‌وه بریتین له...
* ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 2024 كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتی كۆنتڕۆڵی ناوه‌كی و تیشكدهیی و كیمیایی و بایۆلۆجی. (لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه) (دوو ماده).
* ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای رێكخستنی وزه‌ی نوێبوونه‌وه، (لیژنه‌ی كاره‌با و وزه)، (23 ماده).
* ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی (لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه، لیژنه‌ی یاسایی)، (41 ماده).
*ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتنی پاراستن و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی نێوان وڵاتی عیراق و سعودییه، (لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدان)، (دوو ماده).
*ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای ژماره پێنجی ساڵی 2009 كه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی رژێمی پێشووه‌وه كه‌م ئه‌ندام بوون، (لیژنه‌ی قوربانیان و شه‌هیدان، لیژنه‌ی یاسایی)، (شه‌ش ماده).
*ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای ژماره (20)ی ساڵی 1998 كه تایبه‌ته به وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی بۆ كارگه تایبه‌ته‌كان، (لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدان)، (نۆ ماده).
* ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری پڕۆژه یاسای ژماره (44)ی ساڵی 2013 كه تایبه‌ته یاسای به‌رگری مه‌ده‌نی، (لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری)،(نۆ ماده).
* خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری سێیه‌می پڕۆژه‌یاسای ژماره (23)ی ساڵی 2008 كه تایبه‌ته به خزمه‌تگوزارییه زانكۆییه‌كان، (لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی)، (حه‌وت ماده).
* خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری دووه‌می پڕۆژه‌یاسای ژماره (28)ی ساڵی 2009 كه تایبه‌ته به سندوقی قه‌رزه كشتوكاڵییه‌كان، (لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و ئه‌هواره‌كان، لیژنه‌ی دارایی)، (چوار ماده).
* خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای ژماره (55)ی ساڵی 2017 كه تایبه‌ته به چاودێری داهاته فیدڕاڵییه‌كان، (لیژنه‌ی دارایی).
*خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای كۆلێژی فڕۆكه‌وانی جه‌نگی، (لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

