ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری هێرش بۆسەرعیراق لە سەرۆکی وڵات وەردەگرێتەوە
عیراق 02:22 PM - 2025-09-11
قناة الرافدين
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر
وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی هێرش بۆ سەر عیراق لە سەرۆکی ئەمریکا وەرگرتەوە و باڵیۆزخانەی
عیراقیش رایدەگەیەنێت:" بڕیارەکە وێستگەیەکی گرنگە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی
نێوان ئەمریکا و عیراق".
باڵیۆزخانەی عیراق لە واشنتن لە راگەیەندراوێکیدا
ئاماژەی بەوەکردووە: پێشوازی لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەکەین کە
بڕیاری هێرشی سەرۆکی ئەمریکای بۆ سەر عیراق لە ماوەی ساڵانی 1991 و 2002 هەڵوەشاندووەتەوە.
بەپێی بڕیارەکە؛ لەمەودوا سەرۆکی ئەمریکا
ناتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس واتە ئەنجومەنی نوێنەران و پیران هێرش بکاتە
سەر عیراق، هەروەک چۆن لە ساڵی 1991 بۆ دەرکردنی سوپای عیراق لە کوەیت و ساڵی 2002
بۆ روخاندنی رژێمی بەعس لە بڕیارێکیدا رێگای بەسەرۆکی ئەمریکا دا بەبێ گەڕانەوە
هێرشی سەربازی بکاتە سەر عیراق.
باڵیۆزخانەی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە: وڵاتەکەمان
بەچاوێکی رێزەوە سەیری ئەو بڕیارە دەکات کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی وێنەی عیراق وەک
دەوڵەتێک و هاوبەشێکی بەرپرس.
راشیگەیاندووە: بڕیارەکە وێستگەیەکی گرنگە لە
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئەمریکا، هەروەها پەیامێکی رونیشە بۆ کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی بەوەی ئەمڕۆ عیراق هاوبەشێکی راستەقینەیە لە پاراستنی ئاشتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

