لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 10:06 AM - 2025-09-11
PUKMEDIA
کەناڵی گەلی کوردستان
ئەمڕۆ 34 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دروستبوونی یەکەم کەناڵی بینراوی کوردی لە باشووری کوردستان کە بە کەناڵی دایک ناسراوە، تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە رۆژی 11ـی 9ـی 1991 بە وتارێکی سەرۆک مام جەلال لە یاریگای سلێمانی دەستی بە پەخش کرد و لەوکاتەوە هەتا ئەمڕۆ جگە لەکاتی خیانەتی 31ـی ئاب، بۆ ساتێکیش لە پەخشکردن نەوەستاوە.
كهناڵی گهلی كوردستان یهكهم رۆژی پهخشی دههێنینهوه یادی نهوهكانی ئهمڕۆ، كه بۆ هەموولایەک رووداوێكی له بیرنهكراو بوو، بهتایبهت كه كهناڵهكه یهكهمین كهناڵی تهلهفزیۆنی بوو لهدوای راپهرینی بههاری كورد لهساڵی 1991 و ژمارهیهك كادر و بێژهریش رۆڵیان له دامهزراندن و پهخشكردنیدا ههبوو، سهروهرییهكانی كهناڵهكه هاوشانی قۆناغهكانی سهركهوتنی یهكێتی و گهلی كورد بووه و بهردهوامیشه لە کاروانە پیرۆزەکەی.
34 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کەناڵی دایک تێپەڕدەبێت
دڵبەند مستەفا بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "34 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دامەزراندنی یەکەمین کەناڵی بینراوی کوردی کە لە ساڵی 1991 کەناڵی گەلی کوردستان بە وتارە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی، دەستی بە پەخش کرد، لەو رۆژەشەوە هەوڵیداوە کە ببێتە بڵندگۆیەک بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵک".
"لە خیانەتی 31ـی ئابدا بۆ چەند رۆژێک پەخشی کەناڵەکە وەستا، جگە لەوە هیچ جارێکی دیکە پەخشی کەناڵەکە نەوەستاوە، هەروەها کەناڵی گەلی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاوی لە کادرانی راگەیاندنی پێگەیاندووە، زۆرێک لەوانەی لە کەناڵەکە کاریان کردووە ئێستا لە شوێنەکانی دیکە بوونەتە ئەستێرە و بەڕێوەبەری شوێنەکانی دیکە"، دڵبەند مستەفا وای وت.
کەناڵی دایک لە یاسا و ئیتیک لانادات
کەناڵی گەلی کوردستان لەماوەی کارکردنیدا لە یاسا و ئیتیکی راگەیاندن لاینەداوە و ئەمەش بووەتە هۆکاری دروستبوونی متمانە لەنێوان خەڵک و کەناڵەکەدا.
بەڕێوەبەری کەناڵی گەلی کوردستان رایگەیاند: "لەئێستادا کەناڵی گەلی کوردستان توانیویەتی برەو بە کارەکانی بدات و لەگەڵ تەکنەلۆجیای سەردەم خۆی بگونجێنێت، هیوادارین بتوانین کەناڵەکە زیاتر برەو پێبدەین و زیاتر بتوانین دەنگ و رەنگی هاووڵاتیان بگەیەنینە شوێنی مەبەست، پیرۆزبایی لە دامەزرێنەران و سەرجەم ئەو کارمەندانە دەکەم کە لە ئێستادا لە کەناڵەکەن یان بە هەر هۆکارێک بێت دابڕوان".
"کەناڵی گەلی کوردستان لە وەرزی نوێی کارکردنیدا وەک درێژەپێدەری پەیامی پێشووی متمانە و راستگۆیی کردووەتە دروشمی کارکردنی، ئەمەش مانای ئەوەیە کە لە ئیتیک و یاسا و رێساکانی رۆژنامەوانی لانەدەین، گەلی کوردستان کەناڵێکی متمانەپێکراو و بەرپرسیارە و متمانەی جەماوەی لەدەستنەداوە"، دڵبەند مستەفا وای وت.
کەناڵی دایک خوێندنگەی بواری راگەیاندنە
كهناڵی دایك، ئهو شانازییهی پێبڕا، كه بووه خوێندنگهی پێگهیاندنی چهندان كادر و رۆژنامهنوس و بێژهر و تهكنیكاری بواری راگهیاندن، هاوكاتیش بهردهوام بووه له ئهركهكانی راگهیاندن و پیادهكردنی دهسهڵاتی چوارهم و ئهركهكانی هۆشیاری و كوردایهتی و رێبازی شههیدان و یهكێتیی، كه بۆ ئهو قۆناغه پێویست و گرنگ بووه و سهركهوتوانهش ئهنجامیدان.
"کەناڵی دایک هۆکارێک بوو بۆ گەشەکردنی ئازادی"
دڵشاد ئەحمەد ئامادەكار و پێشكەشكاری دێرینترین بەرنامەی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بۆ ئێمەی راگەیاندنكار و رۆژنامەنووس دەتوانین بڵێین رۆژانی كاركردنمان لە گەلی كوردستان رۆژێكە لە رۆژەكانی لە میدیای ئازاد، ئەو میدیایەی كە ئێمە وەك نەتەوەی كورد ئازادی خۆی بەدەستهێنا و ئیتر وابەستە و دەرداری هیچ وڵاتێك نەبووین، كە ئەمەش كارێكی راستەوخۆی كردەسەر گەشەكردنی قەڵەمی بوێر و ئازا و ئازادی كورد".
"لەساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستاندا سڵاو دەكەم لەو كارمەندانەی كە لەدوور و نزیكەوە، هەركەسە و بەپێی قەوارەو توانای خۆی كاری لە گەلی كوردستان كرد، من لێرەوە سڵاو لە هەموویان دەكەم، هەروەها سڵاو لەوانەش دەكەم كە رۆژێك لەرۆژان كاریان لەم تەلەفزیۆنە كردوە و لەئێستادا لە ژیاندا نەماون و بەجێیان هێشتووین، هەروەها سڵاو لەو دەستە مەزنەی مامی گەورەمان سەرۆك مام جەلال دەكەم كە یەكێك بوو لە دەستپێشخەرانی دامەزرێنەرانی تەلەفزیۆنی دایك"، دڵشاد ئەحمەد وای وت.
هەر سەبارەت بە بەرنامەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستانیش كە یەكێكە لە بەرنامە دێرینەكانی ئەو كەناڵە خۆشەویستە و تا ئێستاش هەر بەردەوامە، دڵشاد ئەحمەد وەك ئامادەكار و پێشكەشكاری ئەو بەرنامەیە ئاماژەی بەوەدا: "هەر لەسەرەتای دەستپێكردنم بە بەرنامەكە لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، مینبەرێكی ئازاد درا بە من، بەبێ سانسۆر لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بو، بەهۆی ئەوەی كە پردێكی پەیوەندی كوردەواری دروستبكەم لەنێوان شارستان و گونددا، لەهەمان كاتدا دەروازەیەكی مێژوویی ئەو وڵاتە بچووكانە بكەمەوە كە پێی دەڵێن لادێ، كە ئاشنابن لە خاك و ئاو و قوربانییەكەمان و ئەو چیرۆكە جوانانەی كە هەمیشە لە ژێر تەپ و تۆزدا بوون و تەپوتۆزەكەم لابردوە و خستومەتە بەرچاوی خەڵك، هەر لەوێشەوە من دەوڵەتی كوردیم راگەیاند، بەڵام دەوڵەتەكەی من جیاوازە و هی كرێكار و جووتیار و هەژار و زەحمەتكێش و لەپێش هەموویانەوە هی خوێنی شەهیدانی كوردستانە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

