riklam

ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی سەبارەت بە هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دواخست

جیهان 10:48 PM - 2025-09-10
 وێنەى کۆبوونەوەیەکى پێشترى ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان HRITC

وێنەى کۆبوونەوەیەکى پێشترى ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان

جیهانى قەتەر ئیسرائیل

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا کۆبوونەوەی خۆی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بۆ رۆژی پێنجشەممە دوابخات.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ چوارشەممە 10ى9ى2025 لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەمڕۆی خۆی سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر داوای قەتەر بۆ سبەی دواخست، بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیرانی قەتەر بەشداری بکات".

جەزائیر داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردبوو، بۆ تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیل کە سەرکردەکانی حەماسی لە قەتەر کردە ئامانج.

بڕیار بوو کۆبوونەوەکە کاتژمێر 7ى ئێوارە بە کاتی ناوەندی ئەمریکا بە تایبەتی لەسەر داوای جەزائیر و پاکستان بەڕێوە بچێت.

دیپلۆماتکارانی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە رایانگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیلە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە 9ى9ى2025 دەوحەی پایتەختى قەتەرى کردە ئامانج.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket