حکومەتی هەرێم داوایەک لەعیراق دەکات
کوردستان 08:16 PM - 2025-09-10
PUKMEDIA
لۆگۆى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عیراق
ئەمڕۆ
چوارشەممە 10ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە راگەیەنراوێکدا حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند:
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، پێشنیاری حکومەتی هەرێم بکاتە بنەما، بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی داهاتە نانەوتییەکان کە پشتبەستە بە یاسا فیدڕاڵییەکان
و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی.
ئەوەشخراوەتەڕوو: سەبارەت بە بابەتی بەشی گەنجینەی
فیدڕاڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە کە پێشنیاری
هەرێم سەبارەت بە پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتی و شێوازی هاوبەشی پێکردنی لەگەڵ حکومەتی
فیدڕاڵ پشتبەست بە هەردوو یاسای فیدڕاڵیی بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019 و
یاسای بودجەی فیدڕاڵ ژمارە 13 ساڵی 2023 و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی کە بە روونی
چوارچێوەی یاسایی ئەم بابەتەیان دیاریکردووە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە
حکومەتی فیدراڵ دەکات پێشنیاری حکومەتی هەرێم بکاتە بنەما بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی
داهاتە نانەوتییەکان کە پشتبەستە بە یاسا فیدڕاڵییەکان و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی،
تا چیدی نەبێتە ئاستەنگی بەردەم خەرجکردنی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم،
لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم داوای شایستەکانی خۆی بەگوێرەی یاسا دەکات، ئەمەش وا دەخوازێت حکومەتی فیدڕاڵ، پێشنیار و تێڕوانینى یاسایی حکومەتی هەرێم لەمبارەیەوە قبوڵ بکات.
سەبارەت بە بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیش،
باسلەوەکراوە: کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، هەموو ئەو
هەنگاو و رێکار و ئاسانکارییانەی وەزارەتەکەی خستەڕوو، کە لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوتی هەرێم ئەنجامیان داوە و بەردەوامیشە لە هەوڵەکانی خۆی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی
عیراق و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوبەش و هاوسەنگی سێ لایەنە
کە لە بەرژەوەنديی گشتی بێت، بە ئاراستەی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ
بازاڕە جیهانییەکان لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆ و گەڕانەوەی داهاتەکەی بۆ گەنجینەی فیدڕاڵی،
بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی سامانە سروشتيیەکان راسپێردرا بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەگەڵ
کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکان و لابردنی هەر بەربەست
و ئاستەنگێک.
ئاماژەبەوەشدراوە: بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە،
کە تایبەت بوو بە خستنەڕووی کۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت
بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەکردنی یاسای راژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە (38)ی
ساڵی 2007 بۆ ئەو خانەنشینانەی کە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە کە لەلایەن شۆڕش ئیسماعيل،
وەزیری کاروباری پێشمەرگە و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون،
خرایەڕوو، هاوکات لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە، کە پشتیوانی لە هەر راسپاردە و بڕیارێک دەکات لە بەرژەوەنديی هێزەکانی پێشمەرگە بێت، بە ئاڕاستەی
باشترکردنی مووچەی خانەنشینی و شایستەداراییەکانیان.
ئەوەشڕوونکراوەتەوە: بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجومەنی
وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد، کە لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی
فیدراڵ، رێکارە یاساییە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی باشترین بژاردەی یاسایی
کە دابینکەری باشترین مووچەی خانەنشینی بێت، بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کە شایانی باشترین
خزمەتن، بە رەچاوکردنی تایبەتمەنديی هێزەکانی پێشمەرگە وەک بەشێکی گرنگ لە سیستمی
بەرگريی نیشتیمانی کە بەرپرسیاریەتيی بەرچاویان هەیە لە پاراستنی خاک و نیشتیمان،
لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد بۆ ئەوەی بە
زووترین کات مووچەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە خەرجبکات کە دواکەوتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

