دوو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌باره‌ی داهات و نه‌وتی هه‌رێم له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 10:16 AM - 2025-09-09
ئەرشیف
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدڕ‌اڵ بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مڕ‌ۆش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌و پرسه بكرێت.
به‌پێی خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، بڕ‌یاره ئه‌مڕ‌ۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆببێته‌وه، چاوه‌ڕ‌وان ده‌كرێت یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی تایبه‌ت به‌داهات و نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بن له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێم و عیراق بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی په‌یوه‌ست به داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وت.
شه‌وی رابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق پاش پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باكووری ئه‌تڵه‌سی، له برۆكسله‌وه گه‌ڕ‌ایه‌وه به‌غداو ئه‌مڕ‌ۆش سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA چاوه‌ڕ‌وان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامی گفتوگۆكانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی په‌یوه‌ست به داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بخرێنه‌ڕ‌وو.
ناكۆكی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بڕ‌ی ئه‌و داهاته‌یه كه پێویسته هه‌رێم مانگانه ره‌وانه‌ی به‌غدای بكات، هه‌رچه‌نده له لێكتێگه‌یشتنی نێوانیان بڕ‌یار بوو كه مانگانه 120 ملیار دینار وه‌ك داهاتی نانه‌وتی بخرێته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕ‌اڵی، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر جۆری داهاته‌كه ناكۆكن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ته‌نها 50% داهاتی فیدڕ‌اڵی بدات به به‌غدا، به‌ڵام به‌غدا داوای 50%ی كۆی داهاتی نانه‌وتی ده‌كات، واته داهاتی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
په‌یوه‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، پێشتر كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عیراق ناسراو به (سۆمۆ) ڕ‌ایگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ڕ‌ێككه‌وتووین، به‌ڵام له‌مپه‌ری هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كۆمپانیاكانی نه‌وته له‌هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات حكومه‌تی به‌غدا، بۆ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانه، به‌ڵام وه‌ك داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت هێشتا نه‌بووه‌ته پرسێكی گه‌رم له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06






.jpg)
دابەزێنە

