riklam

بڕیارێکی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

جیهان 09:13 AM - 2025-09-09
نرخی نەوت PUKMEDIA

نرخی نەوت

نرخی نەوت

ئەمڕۆ 9ی9ی2025، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا بەرهەمهێنان بەڕێژەی کەمتر لەوەی بەشداربووانی بازاڕ چاوەڕوانیان کردبوو بەرزبکاتەوە ، هاوکات نیگەرانییەکان لە بارەی توندکردنەوەی سزا بەسەر وزەی روسیادا بەردەوامی هەبوو.

لە بازاڕەکاندا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 22سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 66دۆلار و 24سەنت، هاوکات نەوتی خاوی  تەکساس بە ڕێژەی0.39% بەرزبووەوە و گەیشتە 62دۆلار و 50سەنت.

هەشت ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی لەخۆدەگرێت، ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی 137هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لە زیادبوونی مانگانەی رێکخراوەکە، چونکە لە مانگەکانی ئەیلول و ئاب نزیکەی 555 هەزار بەرمیلی  ڕۆژانە بوو، هەروەها بۆ مانگەکانی تەمموز و حوزەیران 411  هەزار بەرمیل بەرمیلی رۆژانە بوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket