کاروان یاروەیس: هەولێر و بەغدا رێکنەکەون دادگای فیدڕاڵی بڕیاردەدات
کوردستان 01:56 PM - 2025-09-08
PUKMEDIA
کاروان یاروەیس بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق
بەپێی بڕیارەکەی
سەرۆکوەزیرانی عیراق تەنها چەند سەعاتێک ماوە بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا لەبارەی
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و داهاتی نانەوتی رێکبکەون، کە ئەو دوو پرسە بوونەتە
کێشە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی لەنێوان هەردوو حکومەتدا هەن، بڕیاردەرى
فراکسیۆنى یەکێتى-ش دەڵێت: تاکە چارەسەر بۆ کێشەکان رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە
لەنێوان خۆیاندا.
کاروان یاروەیس
بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق، بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: سبەینێ ئەنجومەنی
وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە، هاوکات دوا مۆڵەتیشە بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر
پرسی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوت.
راشیگەیاند: بەشێکی هۆکاری رێکنەکەوتنەکە ئەوەیە حکومەتی
هەرێم و فیدراڵ لێکدانەوەی جیاوازییان هەیە بۆ داهاتی نانەوتی، بەجۆرێک حکومەتی
هەرێم پێی وایە دەبێت لە ٪50ی داهاتی نانەوتی فیدراڵی رادەست بکات، لەبەرامبەریشدا
حکومەتی عیراق پێی وایە پێویستە لە ٪50ی کۆی داهاتی نانەوتی بداتە عیراق، لەکاتێکدا
یاسای بەڕێوەبردنی دارایی لە ماددەی 29 دا و یاسای بودجە لە مادەی 11 و 12دا
روونیکردووەتەوە، کە پێویستە هەرێم چۆن داهاتی نانەوتی تەسلیم بکات.
کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەنێردرێتە دادگای فیدراڵیبڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە: بەشێکی تر لەکێشەکان پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتە، کە پەیوەندی بە کۆمپانیاکانەوە هەیە، چونکە پێشتر لەگەڵ هەرێمدا گرێبەستیان هەبووە و لەئێستاشدا داوا دەکەن، گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ بەغدا و هەرێم بکەن و لەژێر هەندێک فشاردا عیراقیش بەمە رازی بووە، ئەوەی ماوەتەوە شێوەی رێککەوتنەکە و نوسینەوەی رەشنوسەکەیە.
راشیگەیاند: هیوادارین تا سبەینێ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەنێوان خۆیاندا چارەسەربکرێن و بگەنە رێککەوتن، چونکە ئەگەر وانەبێت دەنێردرێتە دادگای فیدراڵی و ئەمەش خەڵکی هەرێمی کوردستان لێی زەرەرمەند دەبن بەوپێیەی کاتێکی زۆری پێدەچێت و رێککاری خۆی هەیە.
د.نەرمین مەعروف: گفتوگۆکان هەنگاوی باشیان بڕیوەئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لەگفتووگۆكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی نەوت و گرفتە داراییەكانەوە لێكتێگەیشتنی باش هەبووە بەئاڕاستەی رێككەوتنێكی نوێ.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان لیژنە تایبەتەكانی هەرێم و بەغدا لەبارەی گرفتە داراییەكان و پرسی نەوتەوە، هەنگاوی باشییان بڕیوە و دوای تەواوكردنی كارەكانیان، راپۆرتێك ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی دەكەن، دواتر راپۆرتەكە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبارەی پرسی نەوتەوە جۆرە لێكتێگەیشتنێك لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان هەیە، بۆ ئەوەی بگەن بە رێككەوتن بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و یەكلاكردنەوەی ئەو كێشەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لەسەروبەندی ناردنی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆران و گفتوگۆکانی لەگەڵ هەرێم زۆر بەڕوونی وتویەتی "ئەمە کۆتا مووچەیە بەبێ رێککەوتن بینێرم بۆ هەرێم"، هاوکات تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم 6 مووچەی ئەمساڵیان وەرگرتووە و چارەنووسی مووچەی مانگەکانی (7و8)یش دیارنییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

