riklam

بەهۆی فەلافلەوە 40 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران

عیراق 12:17 PM - 2025-09-08
 فەلافل bbc

فەلافل

عیراق

لە یەکێک لە پارێزگاکانی عیراق دوای ئەوەی 40 کەس لەفەی فەلافل لەیەکێک لە خواردنگەکان دەخۆن ژەهراوی دەبن و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەکران.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلولی 2025، میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە: لە قەزای بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە 40 کەس بەهۆی ژەهراوی بوونەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دوای پشکنینی تەندروستی لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە سەرجەمیان فەلافلیان لەیەکێک لە خواردنەگەکانی قەزاکە خواردووە و بەوە ژەهراوی بوون.

باس لەوەشکراوە: تەندروستی شارەکە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بەزووترین کات قوربانییەکان تەندروستییان جێگیر ببێت و نەخۆشخانە جێبهێڵن و بچنەوە ماڵەکانی خۆیان، لێکۆڵینەوەش لە خواردنەگەکە دەستی پێکردووە و خاوەنەکەی رووبەڕوی دادگا دەکرێتەوە.

لە 6ی تەمموزی ئەمساڵیشدا بەهەمان شێوە 30کەس بەهۆی خواردنی گۆشتی خراپ بووەوە، لە خواردنگەیەکی قەزای فەلوجەی سەر بەپارێزگای ئەنبار ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران و دواتر خواردنگەکەش داخرا و خاوەنەکەی رووبەڕوی دادگا کرایەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket