riklam

غەززە.. لەهەر سەعاتێکدا منداڵێک دەکوژرێت

جیهان 11:21 AM - 2025-09-08
وێنەیەکى دواى بۆردومانکردنى شوێنێکى غەززە روسيا اليوم

وێنەیەکى دواى بۆردومانکردنى شوێنێکى غەززە

فەڵەستین جیهانى

لەهەر سەعاتێکدا منداڵێک گیانلەدەستت دەدات و بەگوێرەى راپۆرتێکى رێکخراوەکان لە  7ی ئۆکتۆبەرەوە 20 هەزار منداڵی تێپەڕاندووە.

لە راپۆرتێکی نوێدا، رێکخراوێک ئاشکرای کردووە، کە ژمارەی ئەو منداڵانەی لە کەرتی غەززە کوژراون لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە 20 هەزاری تێپەڕاندووە، ئەمەش بە واتای کوژرانی لانیکەم منداڵێکی فەلەستینی دێت لە هەر سەعاتێکدا، بە تێکڕا لە ماوەی نزیکەی 23 مانگی شەڕدا.

بەپێی دوایین داتاکانی فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەززە، ئەم ژمارەیە نزیکەی 2%ی کۆی ژمارەی منداڵانی غەززە پێکدەهێنێت.

لەنێو قوربانییەکاندا، لانیکەم هەزار و 9 منداڵی خوار تەمەنی یەک ساڵ بوونیان هەیە، کە نزیکەی نیوەیان لە کاتی شەڕدا لەدایک بوون و دواتر کوژراون، جگە لە گیانلەدەستدانەکان، وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە، کە لانیکەم 42 هەزار و 11 منداڵ بریندار بوون.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket