riklam

دایکێک لەهەولێر 20 ساڵە بەدوای کوڕەکەیدا دەگەڕێت

کوردستان 12:22 PM - 2025-09-07
دایکی گەنجەکە PUKMEDIA

دایکی گەنجەکە

هەولێر

گەنجێک ماوەی 20 ساڵە لەهەولێر بێسەروشوێنە و هاوسەرەکەشی دەڵێت: لەساڵی 2005ەوە هاوسەرەکەم لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوەو هەتا ئێستا بێسەروشوێنە و لەو ماوەیەدا رێگەیان نەداوە بۆ تەنها جارێکیش چاومان پێی بکەوێت.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دایکی دەستگیرکراوەکە وتی: 20 ساڵە کوڕەکەم هیچ سۆراغێکی نییە و نازانین لەسەر چی دەستگیرکراوە.

هاوکات هاوسەری گەنجەکە وتی: لەساڵی 2005ەوە ئاسایشی هەولێر هاوسەرەکەمیان بانگکرد کەفالەت بۆ براکەی بکات، لەوکاتەوە دەستگیریانکرد و تا ئێستا نەمبینیووەتەوە، چەندی جاریش سەردانی ئاسایش و ئاسایشی گشتیشم کردووە پێمدەڵێن لێرە نییە، زیاتر لە دوو ساڵیشە بەردەوام بەدواداچوون دەکەم تا ئێستا هیچ سەرەداوێکم دەستنەکەوتووە، پێمان دەڵێن ماوە بەڵام هیچ چاومان پێینەکەوتووە.

هاوسەری گەنجە بێسەروشوێنەکە وتیشی: داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم بێنە سەرخەت و وەڵامێکی من و دایکیشی بدەنەوە، کە 20 ساڵە چاوەڕێیدەکات و بەوهۆیەوە چاوەکانی لەدەستداوە و خۆشم بەبێ باوک 6 منداڵم گەورەکردووە.

لەڕووداوێکی دەگمەندا گەنجێک ماوەی 20 ساڵە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە گیراوە و تا ئێستا بێسەرووشوێنە، خانەوادەکەشی داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بێنە سەرخەت و وەڵامیان بدەنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket