riklam

زیاتر لە 150 کەس لە خۆپیشاندانەکەى لەندەن دەستگیرکران

جیهان 09:48 PM - 2025-09-06
وێنەیەکى پۆلیس لە شوێنى خۆپیشاندانەکە bbc

وێنەیەکى پۆلیس لە شوێنى خۆپیشاندانەکە

بەریتانیا فەڵەستین جیهانى

پۆلیس لە لەندەن زیاتر لە 150 خۆپیشاندەری لایەنگری غەززەیان دەستگیرکرد و پۆلیس پشتڕاستی کردوەتەوە کە پێشتر زیاتر لە 700 کەس لە خۆپیشاندانەکانی پەیوەست بە چالاکییەکانی فەلەستین دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ شەممە 6ى9ى2025 دواى ئەوەى خۆپشاندان لە لەندەن ئەنجامدرا، پۆلیس 150 خۆپیشاندەرى دەستگیرکرد و نزیکەى 1500 کەس بەشداریان لەم خۆپیشاندانەدا کردووە.

پۆلیسی لەندەن لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا رایگەیاندووە، "پشتیوانی ئاشکرا بۆ رێکخراوێکی قەدەغەکراو بەپێی یاساکانی دژە تیرۆر تاوانێکە، هەرکەسێک سەرپێچی ئەم یاسایە بکات دەستبەجێ دەستگیری دەکەین".

شایەنی باسە، پۆلیس پشتڕاستی کردەوە کە پێشتر زیاتر لە 700 کەس لە خۆپیشاندانەکانی پەیوەست بە چالاکییەکانی فەلەستین دەستگیرکراون، هەروەها 138 کەس بە رەسمی بەپێی یاسای دژە تیرۆر تۆمەتبار کراون.

چالاکوانان ئەم هەڵوێستە بە "سەرکوتکردنی هاودەنگی لەگەڵ دۆزی فەلەستین" وەسف دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket