riklam

پوتین بەمەرج بانگهێشتی زێلێنسکی بۆ مۆسکۆ دەکات

جیهان 09:34 PM - 2025-09-03
وێنەى ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکى ئۆکرانیا france 24

وێنەى ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکى ئۆکرانیا

رووسیا ئۆکراین/ ئۆکرانیا جیهانى

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، بانگهێشتی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکى ئۆکرانیاى کرد، کە سەردانی مۆسکۆ بکات، بە مەرجێک زێلێنسکی ئامادەیی کۆبوونەوەی هەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ى9ى2025 ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای سەردانەکەی بۆ چین، رایگەیاند: ئەگەر زێلێنسکی سەرۆکى  ئۆکرانیا، ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە، ئەوا با سەردانى مۆسکۆى پایتەختى رووسیا بکات و کۆدەبینەوە.  

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، رایگەیاندبوو: مۆسکۆ لە ئێستادا هیچ پلانێکی بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکەکان نییە، بەڵام ئەمڕۆ پوتین ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە دەربڕى، ئەگەر پلانی بۆ دابنرێت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی چین دەیلی، بۆ ئەوەی زێلێنسکی بتوانێت دیدارێکی بەرهەمدار لەگەڵ پوتین ئەنجام بدات، پێویستە سەرەتا سازش لەسەر هەندێک لە پرسە سەرەکییە ناکۆکەکانى نێوان مۆسکۆ و ئۆکرانیا بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket