دیارییهكهی سهرۆك مام جهلال بۆ كهركوكییهكان سیمبولی پێكهوهژیانه
کوردستان 04:37 PM - 2025-09-03
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای میدیایی کەرکوک
دەزگای میدیایی كەركوك یادی 14 ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری كەناڵەكەش ئاماژە بەوەدەكەن، لە قۆناغی داهاتوودا لەسەر هەمان سیاسەتی میدیایی خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكانی شاری كەركوك دەكەن و وەك كەناڵی پێكەوەژیان دەمێنێتەوە.
دەزگای میدیایی كەركوك 14 ساڵ پێش ئێستا وەك دیاری سەرۆك مام جەلال پێشكەشی شاری كەركوك كرا و تاكە كەناڵە كە بەزمانەكانی كوردی، عەرەبی، توركمانی، سریانی بەرنامە و هەواڵەكانی پێشكەش دەكات.
دیارییەكەی سەرۆك مام جەلال بۆ كەركوكییەكان
بەبۆنەی دامەزراندنی كەناڵەكەشەوە، رەوانشاد سەرۆك مام جەلال لەوكاتەدا وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: "كەناڵی كەركوك دیارییەكی دیكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ شارە خۆشەویستەكەی كەركوك و هەموو كەركوكییەكان، كردنەوەی كەناڵی ئاسمانی كەركوك هەنگاوێكی ترە بۆ پێشكەوتنی شارە خۆشەویستەكەی كەركوك لە بواری راگەیاندن و رۆشنبیری، هاوكات بۆ ئەوەشە كە ببێتە هۆكارێكی كاریگەر بۆ قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان لە شارەكە، چونكە یەكێتی هەمیشە پێیوابووە كە ئایندەی كەركوك بەندە بە پێكەوەژیانی پێكهاتەكان لە شارەكە".
كەناڵی كەركوك خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكان دەكات
عیماد ناسح سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی كەركوك، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: كەناڵی كەركوك لە قۆناغی داهاتوودا لەسەر هەمان سیاسەتی میدیایی خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە دەكات و وەك كەناڵی پێكەوەژیان دەمێنێتەوە، هەرچەندە لە سەرەتادا و لە ساڵی 2004 ەوە وەك كەناڵێكی لۆكاڵی لەسەر بڕیاری سەرۆك مام جەلال، بە زمانەكانی كوردی، عەرەبی، توركمانی و سریانی دەستیبەپەخش كرد، بەڵام توانی لە ماوەیەكی كەمدا ببێتە جێی خواستی كەركوكییەكان.
راشیگەیاند: كەناڵەكە كە لە ساڵی 2011 ەوە كراوە بە ئاسمانی، لەسەر هەمان رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوامە، بۆ زیاتر گەیاندنی پەیامی یەكێتیش كە پێكەوەژیان و سیاسەتی چەپكە گوڵەكەیە.
كەناڵی ئاسمانی كەركوك سەكۆی ئاشتی و پێكەوەژیان
سۆران داودی، بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانی كەركوك، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: كەناڵەكە دەنگ و رەنگی هەموو نەتەوەكانی شاری كەركوك بەرجەستە دەكات و لەماوەی تەمەنی پر لەشكۆی میدیاییدا توانیویەتی خزمەتێكی زۆری بینەرانی بكات لە بوارە جیاجیاكاندا و هەردەم پێشەنگ بوەو لە جێبەجێكردنی سیاسەتی چەپكە گوڵەكەو گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان.
وتیشی: دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كەركوك ویستێكی بنەڕەتی كۆمەڵگای جۆراو جۆری كەركوكە كە نەتەوەكانی كورد و عەرەب و توركمان و كلد و ئاشوری لەخۆ دەگرێت و بەردەوامە لە ئەركی گەیاندنی پەیامی راستەقینەی پیشەی میدیاییدا.
كهناڵی كهركوك لهماوهی ئهم چوارده ساڵی تهمهنیدا، توانیویهتی پیشهییانه و دڵسۆزانه كاربكات و پابهند بێت به ئیتیكی ڕۆژنامهوانی و دهنگی راستهقینهی كهركوكییهكان بگهیهنێت و ببێته میمبهرێك بۆ گشت پێكهاتهكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

