riklam

ڤایرۆسێکى نوێى هاوشێوەى کۆڤید19لە غەززە بڵاودەبێتەوە

جیهان 01:09 PM - 2025-09-03
وێنەى منداڵانى غەزە شبکة الارسال فلستین

وێنەى منداڵانى غەزە

جیهانى فەڵەستین

کەرتی غەززە رووبەڕووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێی زۆر درم بووەتەوە، کە نیشانەکانی هاوشێوەی کۆڤید19ی هەیە و بەتایبەتی کاریگەری لەسەر منداڵان هەیە، ئەمەش بەهۆی برسێتی، گەمارۆدان و داڕمانی سیستەمی تەندروستی.

د. ئەحمەد ئەلفارا، بەڕێوەبەری بەشى  پزیشکانی منداڵان لە کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر، رایگەیاند: کە ڤایرۆسێکی نوێی زۆر درم  لەناو مناڵان بڵاوبوەتەوە و ئەم ڤایرۆسە نیشانەکانى وەکو نیشانەى کۆڤید19 یە و بەدخۆراکی و کەمی بەرگری جەستەی منداڵان دۆخەکەی خراپتر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد : بەهۆى پچڕانى کارەباوە کێشە لە پێدانى چارەسەر بۆ نەخۆشەکان دروستبووە و لەکاتێکدا منداڵان بەهۆی ترسی بەردەوام لە دەنگی تەقینەوەکان تووشی کەمخەوی دەبن.

باسى لەوەشکرد: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گەیشتووەتە 330 کەس، لەنێویاندا 125 منداڵ هەیە.

د. ئەحمەد ئەلفارا، بەڕێوەبەری بەشی پزیشکی منداڵان و منداڵبوون لە کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد "رێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژیە بەردەوامەى لە کەرتی غەززە بەهۆکارى جۆراوجۆر هەیە".

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket