riklam

چین بە ئامادەبونى پوتین و کیم نمایشى سەربازى ئەنجامدا

جیهان 11:43 AM - 2025-09-03
وێنەیەکى نمایشەکە sky nwes

وێنەیەکى نمایشەکە

چین جیهانى

لە 80هەمین ساڵیادی شکستپێهێنانی ژاپۆن لە جەنگی جیهانی دووەمدا، چین نمایشێکی سەربازی بێوێنەی لە گۆڕەپانی تیانانمێن ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ى9ى2025 چین لە گۆڕەپانی تیانانمێن نمایشێکى گەورەى سەربازى ئەنجامدا و جەماوەرێکی زیاتر لە 50 هەزار کەسی لە گۆڕەپانەکە ئامادەبوون و  لەم بۆنە گەورەیەدا، سەرۆکی چین شی جینپینگ هۆشداریدا کە جیهان لەبەردەم هەڵبژاردندایە لە نێوان ئاشتی و شەڕدا، دیالۆگ یان رووبەڕووبوونەوە.

لەم مەراسیمەدا، کە سەرکردەکانی رۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرچاو پشتگوێ خرابوون و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون بانگێشتى مەراسیمەکە کرابون و ئامادەببون،  شی جینپینگ بە سواری لیمۆزینێکی سەرکراوەدا چاودێری سوپا و ئامێرە سەربازییە پێشکەوتووەکانی وەک مووشەکی هایپەرسۆنیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ژێر ئاو و ' ڕۆبۆتی' چەکداری دەکرد.

ئەم مانۆڕانە مەبەست لێی نیشاندانی هێزی سەربازی و کاریگەری دیپلۆماسی چینە و لە کاتێکدایە کە باج و سیاسەتى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانان و رکابەرەکانی بە هەمان شێوە ئاڵۆز کردووە.

لە میانی نمایشەکەدا کە ماوەی 70خولەکی خایاند، کۆپتەرەکان کە لافیتەی گەورە و فڕۆکەی جەنگییان هەڵگرتبوو، نمایشیان دەکرد و بە ئازادکردنی 80 هەزار "باڵندەی ئاشتی" کۆتایی هات.

ملیۆنان هاووڵاتی چینی لە سییەکان و چلەکانی سەدەی رابردوو،  لە جەنگێکی درێژخایەندا لەگەڵ ژاپۆن کوژران.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket