riklam

ترەمپ رێگا دەدات 600 هەزار خوێندکارى چین لە ئەمریکا بخوێنن

جیهان 11:08 AM - 2025-09-01
 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا Click2Houston

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا

ئەمریكا ئەمریكا كۆمارى میللی چين جیهانى

ترەمپ جەخت لە پاراستنی پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتەزلهێزەکان دەکاتەوە و رەزامەندى دەربڕیوە  کە 600 هەزار خوێندکارى چینى لە ئەمریکا بخوێنن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، دووپاتی کردەوە کە پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ وڵاتەزلهێزەکان زۆر گرنگە، ئەم لێدوانانە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی کالەر هات، کە رایگەیاند: رێگا دەدات لە ماوەى دوو ساڵدا 600 هەزار خوێندکارى چینى لە ولایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا بخوێنن.

 لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەى ئایا ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای سوود بۆ ئەمریکا بووە یان تەنها وەک بەشێک لە دانوستانەکان لەگەڵ پەکین بووە، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکی "زۆر باشی" لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین هەیە و روونی کردەوە: " کاتێک بە سەرکردایەتی وڵاتێک بڵێم، کە خوێندکارەکانیان قبوڵ ناکەم، زۆربە سووکایەتی بەو وڵاتە دەیبینم".

لەبارەی ئەگەری کاردانەوەی چین لە بەرامبەر ئەم بڕیارە، ترەمپ وتی: " من لە بەرامبەردا پێویستم بە هیچ شتێک نییە، شتەکان زۆر بە باشی لە نێوانماندا دەڕۆن، ئەوانیش ملیارەها دۆلارمان پێدەدەن".

لە لێدوانەکانیدا ترەمپ تیشک دەخاتە سەر گرنگیی دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket