ته‌نها له‌هه‌ولێر.. له‌خیانه‌تی 31ی ئابدا زیاتر له 230 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هیدكران
کوردستان 10:03 AM - 2025-08-30
PUKMEDIA
هەولێر لە ساڵی 1996
29 ساڵ تێپه‌ڕ‌ده‌بێت به‌سه‌ر خیانه‌تی 31ی ئابدا كه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و دانیشتوانی هه‌ولێری به‌تایبه‌ت كرا‌و پارتی ده‌بابه‌كانی رژێمی دیكتاتۆری به‌عسی هێنایه ناو په‌رله‌مانی كوردستان و له‌و خیانه‌ته‌شدا زیاتر له 230 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌نها له هه‌ولێر شه‌هید كران و زیاتر له 700 پێشمه‌رگه‌ش برینداركران.
ئه‌م شه‌رمه‌زارییه به‌ده‌ستكه‌وت ناوده‌برێت
هه‌ردی سه‌ڵاح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: پارتی29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ده‌بابه‌ی به‌عس هه‌ولێری داگیركرد، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت كه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌وان له رابردوودا هه‌ره‌ها له‌ئێستادا چییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
راشیگه‌یاند: ئه‌وان هه‌مووكاتێك له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان سڵیان له هیچ نه‌كردۆته‌وه، وه‌ك چۆن له خیانه‌تی 31ی ئاب و به‌ده‌سته‌وه‌دانی شه‌نگال و كاره‌ساته‌كانی تردا ئه‌نجامیداوه‌و ئێستاش به‌رده‌وامن.
پارتی هه‌ولێری دایه ده‌ست به‌عس
پارتی به‌هێناوه‌وه‌ی به‌عس بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندی كه هیچ وه‌فایه‌كی بۆ قوربانیه‌كانی كورد له ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆساید نه‌بووه.
فه‌هیمه سابڕ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی ساڵیادی خیانه‌تی ٣١ی ئاب بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA وتی: "پارتی كه چاوساغی حزبی به‌عس بوو بۆ داگیركردنی هه‌ولێر، سه‌لماندی كه هیچ وه‌فایه‌كی بۆ ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی گه‌لی كورد له ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆساید و ده‌ربه‌ده‌ری میله‌تی كورد نه‌بووه".
راشیگه‌یاند: پارتی خیانه‌ته‌كانی ته‌واو نابێت و هه‌موو كات بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ستی بێگانه‌و نه‌یاره‌كانی كوردی گرتووه‌و هێناویه‌تییه سه‌ر خاكه‌كه‌ی وه‌ك چۆن له‌ئێستاشدا درێژه به‌و خیانه‌ته ده‌دات.
ته‌نها له‌هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری 236 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هیدبوون
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێم و به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان و رێگری له‌خیانه‌تكارانی پارتی، ته‌نها له رۆژی خیانه‌تی 31ی ئاب دا له‌هه‌ولێر زیاتر له 230 شه‌هیدی به‌خشیووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتی كه بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی ناردوه: "له‌خیانه‌تی 31ی ئابی پارتی دا 236 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ته‌نها له‌هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری شه‌هیدبوون".
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی مه‌كته‌بی شه‌هیدان، جگه له‌و ژماره شه‌هیده، یه‌كێتی زیاتر له 700 پێشمه‌رگه‌ی له‌و خیانه‌ته‌دا برینداربوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ماڵی زۆری پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له‌لایه‌ن تاڵانچییه‌كانی 31ی ئابه‌وه تاڵانكران و ماڵ و منداڵیان ده‌ربه‌ده‌ر كران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

