riklam

14 گەشتیارى عەرەب لە خەلیفان برینداربوون

کوردستان 03:20 PM - 2025-08-29
سەیرانگایەکی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA/ئەرسیف

سەیرانگایەکی هەرێمی کوردستان

گەشتیار

بەهۆی دروستبوونی شەڕێک لە سەیرانگایەکی دۆڵی ئالانە لە سنووری ناحیەی خەلیفان 14 گەشتیاری عەرەب برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی 29ى8ى2025 لە شوێنێکی گەشتیاری دۆڵی ئاڵانەی سەر بە قەزای خەلیفانى ئیدارەى سۆران، شەڕ لە نێوان خاوەن کەپر و چەند گەشتیارێک روویداو 14 بریندار کە گەشتیاری عەرەبن گەیەنرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی خەلیفان.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەکە بریندارەکان تەمەنیان جیاوازە و برینی زۆربەیان سوکە.

هاوکات لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و چەند کەسێکیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکردوە.

PUKMEDIA






ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket