مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكات
کوردستان 05:32 PM - 2025-08-22
PUKMEDIA
شەهیدانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهید ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی، شەهید دیار سەردار و شەهید سەرمەند عەلی و هێزەكانی پارێزگاری لە ئارامی و سەروەریی یاسا دەكات و رایدەگەیەنێت: ئەم پۆلە جوامێرە لە ئەركی جێبەجێكردنی یاسا و چەسپاندنی هێمنی و ئاسایشی سلێمانی گیانیان بەخشی، هاوكات هیوای چاك بوونەوە و شیفاش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.
دەقی پرسەنامەكە:
پەیامی سەرەخۆشی
بەڕێزان كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان (شەهید ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی لە هێزەكانی دژە تیرۆر، شەهید دیار سەردار لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و شەهید سەرمەند عەلی لە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی ئاسایش).
لەناخی دڵەوە خەمبار بووین بە شەهیدبوونی ئەم پۆلە جوامێرەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كە لە ئەركی جێبەجێكردنی یاسا و چەسپاندنی هێمنی و ئاسایشی سلێمانی و روبەڕوبوونەوەی لاساراندا گیانی خۆیان بەخشی.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و گشت هاوڕێیانی لە هێزەكانی پارێزگاری لە ئارامی و سەروەریی یاسا دەكەین.
لە یەزدانی مەزن داواكارین شەهیدەكان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بە گشت لایەك ببەخشێت.
هیوای چاك بوونەوە و شیفاش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

