له‌تیف نێروه‌یی: ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك ناڕه‌وان
کوردستان 03:20 PM - 2025-08-20
PUKMEDIA
له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و هێرشه ناڕه‌واییانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ڵێت: "ئه‌و په‌لامارانه چاوه‌ڕوانكراون و هه‌مووجارێك له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و جۆره په‌لاماردانانه دروست ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و په‌لامارانه یه‌كێتی و كاك رێبوار لای جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك خۆشه‌ویست تر ده‌كات".
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەلێدوانێكیدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ، سەبارەت بەو هێرشە ناڕ‌ەوایانەی دەكرێنە سەر رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند: ئەو پەلامارانە چاوەڕوانكراون، چونكە هەركاتێك هەڵبژاردنەكان نزیك دەبێتەوە، ئیدی كەركوك لەسەر زاری هەندێك كەس زۆر شیرین دەبێت، هەر كاتێكیش هەڵبژاردنەكان كۆتایی پێهات، ئیدی بۆ ماوەی چوارساڵ ئەوكەسانە بێ دەنگ دەبن و وەك ئەو گۆرانییەی كە دەڵێت، نەهیچی تۆم ،نەهیچی من.
راشیگه‌یاند: ئه‌وان له‌دوڵێكدا ده‌ژین و كه‌ركوك و یه‌كێتییه‌كانیش له‌دوڵێكی دیكه‌دا، بۆیه له‌سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌ندێك كه‌س تازه به‌خه‌به‌ردێن و په‌لاماری یه‌كێتی و پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ده‌ن !!. دڵنیاین له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامارانه یه‌كێتی و كاك رێبوار لای جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك خۆشه‌ویست تر ده‌بن .
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری پارتی له‌به‌غدا رایگه‌یاندبوو، "ژماره‌یه‌ك قه‌زاو ناحیه‌ی كوردنشین و توركماننشین له‌ڕ‌ووی كارگێڕ‌یی كاره‌باوه ده‌خرێنه‌سه‌ر قه‌زای حه‌ویجه، شه‌وی رابردوو نووسینگه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ڵامی دایه‌وه‌و رایگه‌یاند، "ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ته‌نها بۆ جیاكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای حه‌ویجه‌یه، نه‌ك بابه‌تی دیكه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

