له PUKMEDIAهۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ده‌خرێته‌ڕوو
کوردستان 02:22 PM - 2025-08-20
PUKMEDIA
دۆلار
به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، وته‌بێژی بازاڕ‌ی دراویش له سلێمانی هۆكاره‌كانی ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌به‌ر زۆری خستنه‌ڕ‌وو، خواست له‌سه‌ر دینار كه‌میكردووه‌و له به‌رامبه‌ردا خواست له‌سه‌ر دۆلار زیادیكردووه".
جه‌بار گۆران وته‌بێژی بازاڕ‌ی دراوه‌كه‌ی سلێمانی، به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: نزمبوونه‌وه‌ی پێشتری به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له‌ماوه‌ی رابردوودا، په‌یوه‌ندی به رێكاره‌كانی بانكی ناوه‌ندییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك گه‌نده‌ڵی و بازرگانی نادروستی نێوان بانكه‌كانی عیراق و هه‌ندێك له بازرگانه‌كان بوو، له‌ڕ‌ێگای جۆراوجۆره‌وه پاره‌ی زیاتریان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ناردو جارێكی دیكه پاره‌كه‌یان هاورده‌ی عیراق ده‌كرده‌وه‌و له‌بازاڕ ده‌یانفرۆشته‌وه، ئه‌مه‌ش دیناری عیراقی له بازاڕدا كه‌م كردبووه‌وه.
راشیگه‌یاند: یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عیراقی ئه‌وه‌یه كه عیراق به دینار غاز له ئێران ده‌كڕ‌ێت، ئێرانیش دیناری عیراقییه‌كه له‌ناوخۆی عیراقدا جارێكی دیكه ده‌گۆڕ‌ێته‌وه به دۆلار و ئه‌مه‌ش واده‌كات خستنه‌ڕ‌ووی دینار زیاتر بێت و له‌به‌رامبه‌ردا خواست له‌سه‌ر دۆلار له‌بازاڕ‌دا زیادبكات.
هاوكات وته‌بێژی بازاڕ‌ی دۆلاره‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و بانكانه‌ی كه پێشتر له‌و جۆره مامه‌ڵه بازرگانیانه‌یان كردووه، ره‌نگه سزابدرێن و له‌ئێستاشدا هه‌ندێكیان رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و دابه‌زینی به‌های دیناره.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە به 140 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی8ی2025، 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان به 142 هەزار و 100دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەمەش بەشێوەیەكی بەرچاو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار عیراقی بەرزبووەتەوە، لەكاتێكدا لە ماوەی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نزیكبوو لە جێگیر بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

