به‌كۆتایی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان پرۆژه یاساكان نزیكده‌بنه‌وه له‌په‌كخستن
عیراق 05:36 PM - 2025-08-18
PUKMEDIA
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
په‌رله‌مانتارانی
عیراق بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌یه
و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه عه‌ره‌بیه‌كان به‌دووری ده‌زانن تا كۆتایی ئه‌م
خوله په‌رله‌مان كۆببێته‌وه، وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت:"
ناكرێت له ئێستاوه كۆتایی به‌م خوله بهێنرێت و ئێمه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی خۆمان
به‌رپرسیارین و پرۆژه‌ی یاسای زۆر گرنگ ماون".
ناكرێت له‌ئێستاوه كۆتایی به‌په‌رله‌مان بهێندرێت
سۆزان مه‌نسور
وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكیدا به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به‌بۆچوونی
من له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا چه‌ند دانیشتنێكی دیكه ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه ناكرێت
له‌ئێستاوه په‌رله‌مان دانیشتنه‌كانی رابگرێت، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا ماوه‌كه‌ی
تا 11ی11ی2025، به‌ڵام له رووی واقعیشه‌وه ئێمه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی خۆمان به‌رپرسین
و پێویسته له‌سه‌ر كاره‌كانمان به‌رده‌وام بین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:
پێده‌چێت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دوابكه‌وێت و هه‌وڵیش بدرێت ئه‌نجام نه‌درێت،
له‌پێشووتریشدا ئه‌م هه‌وڵانه بوونیان هه‌بووه، ئێستاش گرژی له‌نێوان به‌شێك له‌فراكسیۆنه‌كاندا
هه‌ر ماوه‌و كاریگه‌ری كردوه سه‌ر دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق.
په‌یوه‌ست به‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه ده‌نگیان
له‌سه‌ر نه‌دراوه، وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند:
چه‌ندین پرۆژه یاسای گرنگ ماوه كه ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه، كه به‌شێكیان زۆر
گرنگن، وه‌ك پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز‌و پرۆژه یاسای بودجه كه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك
پرۆژه یاسای گرنگن و ده‌بوو ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرایه.
په‌رله‌مان ناتوانێت درێژه به‌دانیشتنه‌كانی بدات
له‌به‌رامبه‌ردا
فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و له‌و
باوه‌ڕ‌ه‌دان به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه، چیدیكه په‌رله‌مان نه‌توانێت درێژه به
دانیشتنه‌كانی بدات، له‌و باره‌یه‌وه مورته‌زا عه‌لی ساعدی سه‌رۆكی فراكسیۆنی
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندووه: دۆخی ئێستا
رێگانادات دانیشتنی دیكه له‌م مانگه‌داو له‌مانگه‌كانی داهاتووشدا ئه‌نجامبدرێت.
هاوكات جه‌واد یاسری
كه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات؛ چه‌ندین پرۆژه یاسای
گرنگ ماوه كه دووجار خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه، به‌ڵام ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه،
گرنگه ئه‌و پرۆژه یاسایانه تێپه‌ڕ‌ێندرێت.
وتیشی: ناكۆكی پێكهاته
سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مان جۆرێك له‌سستی له كاره‌كانی په‌رله‌مان دروستكردووه
و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان جێهێشتووه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌رچاو روون نییه
هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر سه‌لامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران به‌رچاو روونی له‌سه‌ر دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان نیه و رایده‌گه‌یه‌نێت:
ناكۆكییه‌كانی ئه‌م كۆتاییانه وایكردووه كه به‌ستنی دانیشتنه‌كان قورس بێت، بۆیه
دۆخه‌كه هیچ روونیه و به‌رچاو روونیمان بۆ قۆناغی داهاتوو نیه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،
عه‌سام فه‌یلی چاودێری سیاسی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی رایگه‌یاندوه:
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌مپه‌ری زۆری بۆ دروستبووه، به‌تایبه‌ت
له‌دانیشته‌كانی كۆتاییدا قسه پێوتن له‌نێو په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان، بۆیه به‌ستنی هه‌ر دانیشتنێك په‌یوه‌سته به لێكتێگه‌یشتنی نێوان
فراكسیۆن و پێكهاته‌كان.
ده‌شڵێت: به‌شێك
له‌فراكسیۆنه‌كان تێبینی جدیان له‌سه‌ر به‌شێك له‌پرۆژه یاساكان هه‌یه و رێگا به‌تێپه‌ڕ‌اندنی
ناده‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌موو كات به‌هۆكاری ناوخۆیی نییه‌و پێده‌چێت هۆكاری ده‌ره‌كیشی
له‌پشته‌وه بێت.
ناكۆكی فراکسیۆنەکان دانیشته‌كانی په‌كخستووه
ناکۆکی فراکسیۆنەکان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ناکۆکیی پێکهاتە و تێڕوانینە سیاسییەکانەوە سەریگرتووە
و بابەتێکی نوێ نیە، بەڵام لە کۆتایی ئەم خولەی پەرلەماندا زیاتر دەرکەوتن و
گەیشتنە ئاستی قسەپێوتن و تۆمەتبارکردنی یەکدی، کە ئەمەش وا دەکات خودی پەرلەمانتاران بەرچاو روونیان بۆ دەستپێکردنەوەی
دانیشتنەکان نەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

