باڵیۆزخانەی ئەمریکا: ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق دەگۆڕێت
عیراق 12:40 PM - 2025-08-18
رۆیتەرز
هێزە ئەمریکییەکان لەعیراق
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە
کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی
لەعیراقدا بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دوولایەنە دەگۆڕدرێت، ئەمەش کۆتایی کاری هاوپەیمانیی
نێودەوڵەتی نییە بۆ شکستپێهێنانی داعش.
لەڕوونکردنەوەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاند:ئەرکی هاوپەیمانیی
نێودەوڵەتی لەعیراقدا بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دوولایەنە دەگۆڕدرێت، ئەمەش کۆتایی
کاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نییە بۆ شکستپێهێنانی داعش، بەڵکو هەوڵە مەدەنییەکانی
بە سەرکردایەتییەکی مەدەنی لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندووە، وردەکارییەکانی
پەیوەست بە پلان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، رەوانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دەکرێن
و ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق دەگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دوولایەنە.
هاوکات، حسێن عەللاوی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی
عیراق، بە ئاژانسی رەسمی عیراقی راگەیاندووە، بوونی نوێنەرایەتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
لە بەغدا وعەین ئەسەد لە مانگی ئەیلولدا کۆتایی دێت، لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
رێککەوتنێک کراوە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانییەکە بەپێی ماوەیەکی ڕاگەیەندراو
لە ساڵانی 2025 و 2026.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عیراق هەیە، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکدا لە ساڵی 2014 بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش پێکهێنرابوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

